بازرگانانی عێراق لە مامەڵە و هاوردەکارییەکانیاندا لەگەڵ چین دۆلار بەکاردەهێنن

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • بازرگانانی عێراق و کۆمپانیا چینییەکان لە جیاتی یوان پشت بە دۆلار دەبەستن.
  • بڕیارەکەی بانکی ناوەندی لە ساڵی 2023 بۆ بەکارهێنانی یوان نەبووەتە هۆی گۆڕینی دراوی مامەڵەکان.
  • هاوردەی عێراق لە چین لە ساڵی 2025 گەیشتووەتە 17 ملیار دۆلار.
  • هەناردەی نەوتی عێراق بۆ چین بۆ 34 ملیار دۆلار دابەزیوە.

زانیاری گەیشتووە بە کەناڵ8  ئاماژە بەوە دەکەن سەرباری هەوڵەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر دۆلار، بەڵام بازرگانان و کۆمپانیا چینییەکان هێشتا دۆلاری ئەمریکی وەک دراوی سەرەکیی مامەڵەکانیان بەکاردەهێنن. ئەم دۆخە وایکردووە بڕیارەکەی ساڵی 2023 بۆ بەکارهێنانی یوان نەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دۆلار بە باڵادەستی لە بازاڕەکاندا بمێنێتەوە.


هۆکارەکانی بەکارنەهێنانی یوانی چینی:

کۆمپانیا و کارگە چینییەکان بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانیان تەنها داوای دۆلار لە بازرگانانی عێراق دەکەن.

دراوی یوان بەو بڕە زۆرە لە بازاڕ و بانکی ناوەندیی عێراقدا نییە تاوەکو بۆ حەواڵەی گەورە بەکاربهێنرێت.

بازرگانان بۆ ئاسانکاریی مامەڵەکانیان، لە جیاتی یوان هەر داوای دۆلار لە پەنجەرەی فرۆشتنی دراو دەکەن.

بڕیارەکانی بانکی ناوەندی بۆ بەهێزکردنی ڕەسیدی بانکەکان بە یوان، دوای 3 ساڵ نەبووەتە هۆی کەمکردنەوەی تێچووی هاوردە.

تەرازووی بازرگانی و ئامارەکان:

لەلایەکی دیکەوە، قەبارەی هاوردەی عێراق لە چین لە ساڵی 2025 گەیشتووەتە 17 ملیار دۆلار، کە بەراورد بە ساڵی 2020 بە ڕێژەی 57% بەرزبووەتەوە. هاوکات هەناردەی نەوتی عێراق بۆ چین دابەزیوە بۆ 34 ملیار دۆلار. شارەزایانی ئابووری هۆشداری دەدەن کە ئەگەر هەناردەکاریی عێراق فرەجۆر نەکرێت و تەنها پشت بە نەوت ببەستێت، تاوەکو ساڵی 2029 تەرازووی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات لە بەرژەوەندیی چین دەگۆڕێت و عێراق تووشی کورتهێنانی دارایی دەبێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

لێپرسراوی کۆمپانیا عێراقییەکان لە چین: تێچووى هێنانى کاڵا 200% بەرزبووەتەوە

قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و چین 36% دابەزیوە

لە 2026دا یەک ملیۆن ئۆتۆمبێلی چینی دەگاتە ناوچەکە؛ عێراق پشکی شێری بەردەکەوێت

بەرزبوونەوەی نرخی یوانی چینی بەرامبەر دۆلار

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا