واشنتن پۆست: وڵاتانی کەنداو لە ئیدارەکەی ترەمپ نیگەرانن
پووختەی هەواڵەکە:
- وڵاتانی کەنداو دوودڵن لە مسۆگەربوونی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران
- واشنتن پۆست: وڵاتانی کەنداو پرسی مانەوەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکایان هێناوەتە بەرباس
- بەرپرسێکی کەنداو: ئێمە باجی جەنگی ئێران و ئەمریکا دەدەین
لە کەنداو تووڕەیی و بێزاری لە ئەمریکا لە هەڵکشاندایە، بە تایبەت هاوپەیمانەکانی ئەمریکا تاوەکو دێت زیاتر نیگەران دەبن لەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا نەتوانێت ڕێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ ئێران مسۆگەر بکات.
دیاترین وڵاتە تورەکان لە ئیدارەی ترەمپ
سێ بەرپرس و دیپلۆماتکارێکی پێشووی ئەمریکا، بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستیان ڕاگەیاندووە، وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، قەتەر، کوەیت و بەحرەین، تووڕەن لە ئیدارەکەی ترەمپ و هەندێکیان، مانەوەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر خاکەکەیان هێناوەتە بەر باس.
بەرپرسێکی کەنداو بە مەرجی ئاشکرانەکردنی ناوی لەبەر هەستیاری بابەتەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە:"ترەمپ ئەم جەنگەی دەستپێکردووە و ئێمە باجەکەی دەدەین". ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد تووڕەیی بەرامبەر بە ئەمریکا لە بەرزترین ئاستیدایە.
پشتبەستنی وڵاتانی کەنداو بە واشنتن
- ئەمریکا وەک هاوپەیمان و دابینکەری سەرەکی چەک
- بوونی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو
- بایەخی ڕێککەوتنی مەککە و پەیامێک بۆ ئەمریکا
وڵاتانی کەنداو بەردەوامن لە پشتبەستن بە واشنتن وەکو هاوبەشێکی نزیکی ئەمنی و دابینکەرێکی سەرەکیی چەک، هاوکات قەتەر و بەحرەین بنکەی گەورەی ئەمریکایان لەخۆگرتووە.
بەڵام بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئەم بێزارییە وای لە هەندێک وڵات کردووە بیر لە ڕێکخستنی نوێ بکەنەوە و دەستیان کردووە بە گەڕان بەدوای بژاردەی دیکەدا.
هاوکات بەرپرسێکی باڵای ئەورووپا، بە ڕۆژنامەکەی گوتووە، ڕێککەوتنامەی بەرگریی مەککە، کە هەفتەی ڕابردوو لە نێوان سعودیە، تورکیا و پاکستان واژۆکرا ئاماژەیەک بووە بۆ ئەمریکا.
لێدوانی بەرپرسانی کۆشکی سپی
لە هەمان کاتدا بەرپرسێکی کۆشکی سپیش گوتی، ترەمپ پەیوەندیی ناوازەی لەگەڵ هەموو وڵاتانی کەنداودا هەیە، لەکاتێکدا ئێران بەهۆی کردەوەکانییەوە، زیاتر لە هەموو کاتێک دابڕاوە.
دۆگلاس سیلمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە کوەیت و عێراق لە سەردەمی سەرۆکایەتیی باراک ئۆباما و لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپ، گوتی لە سەردانێکی ئەم دواییەی بۆ ناوچەکە، گوێبیستی ناڕەزایەتی بووە بەرامبەر واشنتن، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، گوێبیستی تووڕەییەکی ڕوو لە زیادبوونیش بووە بەرامبەر تاران، بەهۆی بەردەوامیی هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانەکان و ڕەتکردنەوەی کردنەوەی گەرووی هوورمز.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
وڵاتانی کەنداو و ئوردن داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئێران دەکەن
ئەمریکا و کەنداو: جەخت لە گرنگیی کردنەوەی گەرووی هوورمز دەکەینەوە و لە دژی سەپاندنی ڕسووماتین
سوپای پاسداران: لە تۆڵەی هێرشەکانیان پێگەکانی ئەمریکامان لە کەنداو بۆردوومانکرد
ئێران وەڵامى ڕاگەیێنراوە هاوبەشەکەى ئەمریکا و وڵاتانى کەنداوی دایەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا