ترەمپ: ئەمریکا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران درێژ ناکاتەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- ترەمپ: لە ڕێگەی گەمارۆی دەریاییەوە گەرووی هوورمز کۆنتڕۆڵ دەکەین
- ترەمپ: بیرۆکەی ناساندنی گەرووی هوورمزم وەک خاکی ئەمریکا بەدڵە
- ترەمپ: گەرووی هوورمز کراوەیە
- ترەمپ: هەفتانە ملیۆنان بەرمیل نەوت بە هوورمزدا هەناردە دەکرێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا لە هەوڵی درێژکردنەوەی یاداشتی لێکتێگەیشتندا نییە کە لەگەڵ ئێران واژۆ کراوە، جەختی لەوەش کردەوە کە لە ڕێگەی گەمارۆی دەریاییەوە گەرووی هوورمز کۆنتڕۆڵ دەکەن و بیرۆکەی ناساندنی ئەو گەرووەی وەک خاکی ئەمریکا بەدڵە.
کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی ئەمریکا
- دووپاتکردنەوەی ئەوەی ئێران هەرگیز نابیتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
- وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران لە دوای هێرشەکانەوە توانای پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمیان نەماوە
- بەهۆی کرانەوەی گەروونی هورمزەوە نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێران ناتوانێت و هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. ئێران دەیەوێت لەگەڵیان بگات بە ڕێککەوتن، بەڵام لە ئێستادا ئەو کارانە ناکەن کە پێویستن بۆ گەیشتن بەو ڕێککەوتنە. ئەوەشی دووپاتکردەوە کە ئەوان بۆ یەک هۆکار لە ئێرانن، ئەویش ڕێگریکردنە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، کە بە گوتەی ئەو لە دوای هێرشەکانی هاوینی ڕابردووەوە بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانیان، ناتوانن بە ئاسانی چەکی ئەتۆمی پەرەپێبدەن.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: "گەرووی هوورمز کراوەیە، هەفتانە ملیۆنان بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت و نرخی نەوتیش بەردەوامە لە دابەزین".
سەبارەی بە عومانیش گوتی، هەر وەکو مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی دیکە، مامەڵەی باش لەگەڵ عومان دەکەن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
دۆناڵد ترەمپ: ئەمریکا دەسەڵاتی تەواوی بەسەر گەرووی هوورمز هەیە
کۆشکی سپی: لێدوانەکەی ترەمپ لەسەر گەرووی هورمز تەنیا گاڵتە بووە
دۆناڵد ترەمپ داوای قەرەبوو لە ئێران دەکات
ترەمپ ئێران بە دەستوەردان لە دانوستانەکانی غەززە تۆمەتباردەکات
2 کاتژمێر پێش ئێستا