لە خەبات هێزێکی دژەتیرۆر هەڵیانکوتایە سەر ماڵى موقەدەم میرخان هەرکى
پووختەی هەواڵەکە:
- میرخان هەرکى جێگرى لێپرسراوى فەوجە لە لیواى 10ـی پیادەى هەولێر
- لە چەمەدوبز هێزێکى دیکە چونەتە سەر ژمارەیەک پێشمەرگە کە سەر بە فەوجەکەى موقەدەم میرخانن و داوایان لێدەکەن خۆیان ڕادەست بکەن.
لە سەنتەرى شارۆچکەى خەبات هێزێکى سەر بە دژەتیرۆر لە هەولێر هەڵدەکوتنە سەر ماڵى ئەفسەرێکى وەزارەتى پێشمەرگە کە سەر بە عەشیرەتى هەرکییە.
هێزێکی دژە تیرۆر چوونە سەر مالی ئەو ئەفسەرە
بەگوێرەى ئەو دیمەنانەى بۆ کەناڵ8 نێردراون، هێزێکى دژەتیرۆر لە هەولێر دەچنە سەر ماڵى موقەدەم میرخان هەرکى کە ئەفسەرێکى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگەیە و لە لیواى 10ى پیادەى هەولێر جێگری فەوجە.
داوای خۆڕادەستکردنی چەند پێشمەرگەیەکی فەوجی ئەو بەرپرسەش کراوە
بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، لە چەمەدوبز هێزێکى دیکە چونەتە سەر ژمارەیەک پێشمەرگە کە سەر بە فەوجەکەى موقەدەم میرخانن و داوایان لێدەکەن خۆیان ڕادەست بکەن، تاوەکو ئێستا چارەنووسى موقەدەم میرخان و براکانى دیار نییە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
کێشەی خورشید هەرکی سەریهەڵدایەوە و هێزێکی زۆر جێگیرکرا
لەسەر گرژییەکانی گوندی گردەڕەشە ژمارەیەک گەنج دەستگیرکراون
خورشید هەرکی؛ 7 تۆمەتی قورس ئاڕاستەی کراون و مەترسیی لەسێدارەدانی لەسەرە
لە 'هەوڵی تیرۆر'ەوە بۆ 'زیندان'؛ خورشید هەرکی پێشتر لە کەناڵ8وە چ پەیامێکی ئاراستەی پارتی کردبوو؟
2 کاتژمێر پێش ئێستا