کێشەى مۆلیدە ئەهلییەکان لە عێراق بەردەوامە

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کارمەندێکی مۆلیدە ئەهلیەکان لە عێراق، چاودێری ڤۆڵتییەی مۆلیدەکە دەکات
کارمەندێکی مۆلیدە ئەهلیەکان لە عێراق، چاودێری ڤۆڵتییەی مۆلیدەکە دەکات

پووختەی هەواڵەکە:

  • وەزارەتى نەوت بەشە گازى مۆلیدە ئەهلییەکانى دیارییکرد.
  • خاوەن مۆلیدەکان دەڵێن کێشەی دیکەمان هەیە و دەبێت چارەسەر بکرێن.

کێشەى مۆلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگاکانى عێراق بەردەوامە، سەرەڕاى ئەوەى کە وەزارەتى نەوتى عێراق ئەمڕۆ بەشە گازى مۆلیدە ئەهلییەکانى بۆ مانگى ئەیلوول دیارییکرد، خاوەن مۆلیدەکان دەڵێن کێشەی دیکەمان هەیە و دەبێت چارەسەر بکرێن.


ڕاگەیێنراوی وەزارەتی نەوت

  • لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری نەوت گاز بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان دابینکراوە بۆ مانگی ئەیلوول.
  • کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان بەشە گازى مۆلیدە ئەهلییەکانى بۆ مانگى ئەیلوول بە 35 لیتر گاز بۆ هەر کیلۆ ڤۆڵتێک دیاریى کردووە بە نرخى پاڵپشتیکراو.
  • بڕیارى کوژاندنەوەى مۆلیدەکان، وەک پەیامێکى ناڕەزاییە لە دژى ئەو بڕیار و ڕێنماییانەى دەرکراون.


وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەى باسم محەممەد خزەیر، وەزیرى نەوت کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان بەشە گازى مۆلیدە ئەهلییەکانى بۆ مانگى ئەیلوول دیارییکردووە.


بڕی گازی دابینکراو بۆ مانگی ئەیلوول


بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکەى وەزارەتى نەوتى عێراق، کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان بەشە گازى مۆلیدە ئەهلییەکانى بۆ مانگى ئەیلوول بە 35 لیتر گاز بۆ هەر کیلۆ ڤۆڵتێک دیاریى کردووە بە نرخى پاڵپشتیکراو.


بڕیاری کوژاندنەوەی تەواوی مۆلیدەکان


ڕاگەیێنراوەکەى وەزارەتى نەوت لەکاتێکدایە کە کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکانى عێراق، وەک ناڕەزاییەک لە دژى سەپاندنى باج و دابیننەکردنى گازى پێویست، بڕیاری کوژراندنەوەى تەواوى مۆلیدە ئەهلییەکانى لە سەرجەم پارێزگاکاندا و دەڵێن کێشەی زۆرمان هەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت.


گەیاندنی پەیامی ناڕەزایی


کۆمەڵەکە، ڕایگەیاندووە، بڕیارى کوژاندنەوەى مۆلیدەکان، وەک پەیامێکى ناڕەزاییە لە دژى ئەو بڕیار و ڕێنماییانەى دەرکراون، لەوانە سەپاندنى باج بە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو، دابین نەکردنى گازى پێویست و گونجاو لەگەڵ کاتژمێرەکانى کارکردن، دەرکردنى بڕیار و ڕێنمایی ستەمکارانە بەبێ گەڕانەوە بۆ خاوەن مۆلیدەکان و گوێنەدان بە داواکارى و پێشنیازە پێشکەشکراوەکان لەلایەن نوێنەرانى خاوەن مۆلیدەکان.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەمشەو لە تەواوى عێراق مۆلیدە ئەهلییەکان دەکوژێنرێنەوە

زەیدی لەگەڵ شاندی سەندیکای مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبووەوە؛ فەرمانی ئاسانکاری بۆ خاوەن مۆلیدەکان دەرکرا

ژینگەی کەربەلا ئاستی ژاوەژاوی موەلیدە ئەهلییەکان دەپێوێت

ئەو وڵاتانەى پیسترین هەوایان هەیە؛ عێراق لە ڕیزبەندیی پیسترین وڵاتاندایە

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا