حکومەتی عێراق هەناردەکردنی چەند جۆرە کانزایەکی قەدەغە کرد

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
حکومەتی عێراق هەناردەکردنی چەند جۆرە کانزایەکی قەدەغە کرد
حکومەتی عێراق هەناردەکردنی چەند جۆرە کانزایەکی قەدەغە کرد

پووختەی هەواڵەکە:

  • حکومەتی عێراق هەناردەکردنی ئاسن، مس، ئەلەمنیۆم و قوڕقوشمی بە هەموو جۆرەکانییەوە قەدەغە کرد.
  • ساڵانە بە بەهای نزیکەی 80 ملیۆن دۆلار ئاسنە شکاو لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی ئێران دەکرێت.
  • بڕیارەکە بۆ پاراستنی کەرەستە سەرەتاییەکان و بەهێزکردنی ژێرخانی پیشەسازیی ناوخۆیی عێراق دراوە.
  • لە ساڵی 2024دا داهاتی هەناردەی ئاسن و پۆڵای عێراق گەیشتووەتە 532 هەزار دۆلار.

حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی پلانی بەهێزکردنی ژێرخانی پیشەسازیدا، بڕیارێکی نوێی بۆ ڕێگریکردن لە چوونە دەرەوەی کەرەستە سەرەتاییە کانزاییەکان دەرکردووە. ئەم هەنگاوە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەماهەنگیی پیشەسازی بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی دێت، کە تێیدا جەخت لە کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان و جێبەجێکردنی سیستمە گومرگییە پێشکەوتووەکان کراوەتەوە تاوەکو ڕێگری لە هەناردەی نایاسایی بکرێت.


بڕیارەکانی حکومەتی عێراق:

  • هەناردەکردنی کەرەستە سەرەتاییەکانی ئاسن، ئەلەمنیۆم، مس و قوڕقوشم بە هەموو جۆرەکانییەوە قەدەغە دەکرێت.
  • قەدەغەکردنەکە سەرجەم سکراب و قاڵبە کانزاییەکانیش دەگرێتەوە کە پێشتر هەناردەی دەرەوە دەکران.
  • جێبەجێکردنی سیستمی "ئەسیکۆدا" و وەرگرتنی پێشوەختەی باج و گومرگ وەک مەرجی سەرەکی بۆ ڕێکخستنەوەی سنوورەکان دیاریکراوە.
  • حکومەت دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم بڕیارانەوە ناسنامەی پیشەسازی بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە و کەرەستە سەرەتاییەکان بۆ کارگەکانی ناوخۆ بەکاربهێنێت.

ئامارەکانی هەناردە و بازاڕی کانزاکان:

ساڵانە بڕێکی زۆر ئاسنی شکاو لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی وڵاتانی دراوسێ دەکرێت، بەجۆرێک تەنها لە هەرێمی کوردستانەوە بە بەهای نزیکەی 80 ملیۆن دۆلار ئاسنی شکاو بۆ ئێران دەبرێت. بەپێی ئامارەکان، هەناردەی ئاسن و پۆڵای عێراق لە ساڵی 2024 گەیشتووەتە 532 هەزار دۆلار، لە کاتێکدا لە ساڵی 2023دا تەنها 393 هەزار دۆلار بووە. عێراق لە پلەی 182ـی وڵاتانی جیهاندایە بۆ هەناردەی ئاسن و پۆڵا و زۆرینەی بەرهەمەکانی بۆ وڵاتانی ئازربایجان، تورکیا، بەریتانیا، ئەمریکا و بۆسنە و هەرسک دەنێرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

مارکۆ ڕوبیۆ: زنجیرەی دابینکردنی کانزا گرنگەکان لە دەستی یەک وڵاتدا چڕبووەتەوە

ئەمریکا تەنیا یەک جۆر کانزای دەگمەنی هەیە

عێراق خاوەنی ملیارەها تۆن سلیکایە و کارگەیەکی شووشەشی نییە

راوێژکارێکی سودانی: بڕێکی زۆر لە سۆریۆم و یۆرانیۆم لە باشووری عێراق دۆزراونەتەوە

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا