وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا: عێراق لەژێر سەرکردایەتیى عەلى زەیدى ڕێچکەیەکى نوێى گرتووەتەبەر
پووختەی هەواڵەکە:
- وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا :دۆناڵد ترەمپ، پاڵپشتى دید و بەرنامەی عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکات.
- ترەمپ جەختیکردووەتەوە لە پاڵپشتیی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر وڵاتانى دراوسێی.
- عێراق ڕێچکەیەکى نوێى بە سەرۆکایەتیى عەلى زەیدى، بە هاریکارى وڵاتەکەی دەستپێکردووە.
سەرۆکى ئەمریکا، لەمیانى میوانداریکردنى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە واشنتن جەختیکردووەتەوە بەشێوەیەکى بەهێز پاڵپشتى دید و بەرنامەی زەیدى دەکات.
لێدوانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، جەختیکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، پاڵپشتى دید و بەرنامەی عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکات، بۆ بونیادنانى هاوبەشییەکی بەهێز لەنێوان عێراق و ئەمریکادا. دەشڵێت، عێراق لە ژێر سەرکردایەتیى زەیدى و بە هاوکاریى واشنتن ڕێچکەیەکى نوێى گرتووەتەبەر.
بەڵێنی ترەمپ لە کاتی میوانداریکردنی زەیدی لە واشنتن
تۆمى بیگۆت، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرۆکى ئەمریکا، لەمیانى میوانداریکردنى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە واشنتن، ڕوونیکردووەتەوە، وڵاتەکەی بەشێوەیەکى بەهێز پاڵپشتى دید و بەرنامەی زەیدى دەکات، بەمەبەستی هێنانەدی داهاتوویەکى گەشاوەتر بۆ عێراق.
دەشڵێت، ترەمپ جەختیکردووەتەوە لە پاڵپشتیی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر وڵاتانى دراوسێی.
گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ئاماژەى بەوەشکرد، عێراق ڕێچکەیەکى نوێى بە سەرۆکایەتیى عەلى زەیدى، بە هاریکارى وڵاتەکەی دەستپێکردووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
عەلى زەیدى بە 48 ڕێککەوتننامەوە کۆتایی بە سەردانەکەى بۆ ئەمریکا هێنا
عەبوودی: لە دوای 30ـی ئەیلوولەوە، هاوبەشیی ئەمریکا و عێراق تەنیا ئابووری و وەبەرهێنان دەبێت
هەماهەنگییە سەربازییەکانى نێوان ئەمریکا و عێراق لەبەردەم وەرچەرخانێکی نوێدایە
عەلى زەیدى؛ دەستپێکى قۆناغێکى نوێ لە پەیوەندییەکانى ئەمریکا و عێراق
1 کاتژمێر پێش ئێستا