مەسعود بارزانى بۆ هەرکییەکان: لە تێکدەر خۆشنابین
پووختەی هەواڵەکە:
- مەسعود بارزانى بۆ هەرکییەکان: ئەوانەى دەستگیرکراون بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
- مەسعود بارزانى بۆ هەرکییەکان :پێویستە هەمووان پشتیوانى حکومەت بکەن.
ئەمڕۆ بەشێک لە نوێنەرانى عەشیرەتى هەرکییەکان، لەگەڵ مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى کۆبوونەوە و دۆخى هەرکییەکان و گوندى لاجانیان تاوتوێکردووە و مەسعود بارزانى گوتوویەتى، لە هیچ کەسێک خۆشنابن یاساشکێنى بکات.
لێدوانی مەسعود بارزانی بۆ نوێنەرانی عەشیرەتی هەرکییەکان
- مەسعود بارزانی:پێشتر بەهۆى ڕێزگرتن لە مێژووى عەشیرەتەکە و قوربانیدانیانەوە لە ژمارەیەک کەس خۆشبوون.
- ئەمجارە ئەو کەسانەى دەستگیرکراون، لێخۆشبوونیان بۆ نییە و کارى نایاساییان کردووە.
- جیاوازى لەنێوان هیچکام لە عەشیرەتەکانى هەرکى، بەڕۆژى، بارزانى و مزوورى ناکات
بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، مەسعود بارزانى گوتوویەتى، پێشتر لە ژمارەیەک کەس خۆشبوون، کە کارى نایاساییان کردووە، بەهۆى ڕێزگرتن لە مێژووى عەشیرەتەکە و قوربانیدانیانەوە بووە، بەڵام ئەمجارە ئەو کەسانەى دەستگیرکراون، لێخۆشبوونیان بۆ نییە و کارى نایاساییان کردووە.
پووختەی قسەی بارزانی بۆ نوێنەری هەرکییەکان
هەر بەگوێرەى زانیارییەکان، مەسعود بارزانى بە نوێنەرى هەرکییەکانى گوتووە، ئەوانەى ئەو ئەو کارە تێکدەرانە دەکەن و هێرشدەکەنەسەر یاسا و موڵکى حکومەت و نوێنەرانى حکومەت، بە نوێنەرى هەرکییەکانیان نازانن و لێیان خۆشنابن و بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.
مەسعود بارزانى گوتووشیەتى، جیاوازى لەنێوان هیچکام لە عەشیرەتەکانى هەرکى، بەڕۆژى، بارزانى و مزوورى ناکات و داواشی لێکردوون، پێویستە هەمووان پشتیوانى حکومەت بکەن.
گرژی و ئاڵۆزییەکانی گردەڕەشە
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە 24ـى مانگى ڕابردوو، ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی هۆزی هەرکی لە گردەڕەشە کۆبوونەوە و ڕێگاکانیان گرت، ئەم جووڵەیەش دوای ئەوە هات کە پەیامێکی خورشید هەرکی لە زیندانەوە دزەی پێکرا، کە تێیدا هۆشداری دابوو لە ئەگەری دەرکردنی سزای قورس بەسەریاندا.
دواى گردبوونەوەى هەرکییەکانیش، وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی هەولێر هێزێکی زۆری زێرەڤانی و ئاسایشیان بە هەمەر و باجەرەوە ڕەوانەی گردەڕەشە کرد بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و جێگیرکردنی بازگەى کاتى.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
لە خەبات هێزێکی دژەتیرۆر هەڵیانکوتایە سەر ماڵى موقەدەم میرخان هەرکى
لەسەر گرژییەکانی گوندی گردەڕەشە ژمارەیەک گەنج دەستگیرکراون
کێشەی خورشید هەرکی سەریهەڵدایەوە و هێزێکی زۆر جێگیرکرا
خەبات و گردەڕەشە؛ دەیان تانک و زرێپۆش و بازگەی سەربازی جێگیر دەکرێن
2 کاتژمێر پێش ئێستا