عارف شێروانى: بەرهەمى هەنگوینى ئەمساڵى هەرێمى کوردستان 800 تۆن زیاتر دەبێت
پووختەى هەواڵەکە
- عارف شێروانى: بەرهەمى هەنگوینى ئەمساڵى هەرێمى کوردستان 800 تۆن زیاتر دەبێت.
- سەرۆکى تۆڕى هەنگەوانان: ساڵى ڕابردوو لە هەرێمى کوردستان 400 تۆن هەنگوین هەبووە.
- عارف شێروانى: بە بڕیارى وەزارەتى کشتوکاڵ هاوردەکردنى هەنگوین لەمکاتەدا قەدەغەکراوە.
عارف شێروانى، سەرۆکى تۆڕى هەنگەوانان، لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانى ڕایگەیاند،" ئەمساڵ ساڵێکى لەبار بووە بۆ زیادکردنى بەرهەمى هەنگوین لە هەرێمى کوردستان، کە ساڵانە لە مانگى ئاب تاوەکو کۆتایی مانگەکە هەنگوین دەبڕدرێتەوە، بەڵام بەهۆى زیادبوونى بەرهەمەکە، هێشتا بەشێک لە هەنگاوانان بەرهەمەکانیان نەبڕیوەتەوە".
بەرهەمى هەنگوین و ڕێکارەکان حکومەت بۆ هەناردەکردنى
- ساڵى ڕابردوو بەرهەمى هەنگوین لە هەرێمى کوردستان 400 تۆن بووە و ئەمساڵ ئەو بەرهەمە 800 تۆن زیاتر دەبێت.
- لە کاتى پێگەیشتنى بەرهەمى هەنگوین، وەزارەتى کشتوکاڵ قەدەغەى هاوردەکردنى بەرهەمى هەنگوین دەکات.
- نەتوانراوە بە تەواوى کۆنتڕۆڵ بکرێت و بە ڕێگەى قاچاخ هاوردە دەکرێت، کە هەنگوێنێکە کوالێتییەکەى باش نییە.
- هەنگوینى هەرێمى کوردستان کوالێتییەکى ئاست بەرزى هەیە و بەشێک لەو بەرهەمى هەنگوینە هەناردەى دەرەوەى هەرێمى کوردستان و پارێزگاکانى دیکەى عێراق دەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە هەرێمى کوردستان 15 هەزار هەنگەوان بوونیان هەیە، کە خاوەنى هەشت هەزار سندوقى پوورە هەنگن کە800 هەزار پوورە هەنگیان لەخۆگرتووە، جگە لەوەی35 هەزار پورە هەنگى کۆن ماوە و هێشتا هەنگوینی تیادا بەخێو دەکرێت.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
هەنگوینی کوردستان خواستێکی جیهانیی لەسەرە؛ بەرهەمی ئەمساڵ 400 تۆن بووە
عێراق لە بەرهەمهێنانى هەنگوین گەیشتووەتە ئاستى خۆبژێوی
توێژینەوەیەکی نوێ: هەنگوینی کوردستان بۆ دروستکردنی دەرمان گونجاوە
وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەکردنی هەنگ و هەنگوین بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە کرا
لە 10 هەزار بۆ 400 دۆلار؛ لە ڕۆژی جیهانی هەنگدا هەنگوین فرۆشان باسی کزیی بازاڕ دەکەن
1 کاتژمێر پێش ئێستا