بەهۆی کەمئاوييەوە هاتوچۆی کەشتيوانی لە کەناڵی پەنەما کەمیکردەوە
پووختەی هەواڵەکە
- بەهۆی دیاردەی ئێل نینیۆ و دابەزینی ئاستی ئاوی دەریاچە دەستکردەکان تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە کەناڵی پەنەما کەمدەبێتەوە.
- ژمارەی ترانزێتی ڕۆژانەی کەشتییەکان لە ڕێڕەوی ئاوی پەنەما لە 40 کەشتییەوە بۆ 32 کەشتی لە ڕۆژێکدا کەم دەکرێتەوە.
- بەهۆی کاریگەرییە توندەکانی دیاردەی ئێل نینیۆوە بەرپرسانی پەنەما باری نائاساییان لەسەر ئاستی وڵاتەکە ڕاگەیاندووە.
بەرپرسانی کەناڵی پەنەما ڕایانگەیاندووە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاو و دابەزینی ئاستی ئاوی دوو دەریاچەی دەستکرد کە سەرچاوەی ئاوی کەناڵەکەن، دەستیان کردووە بە کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو کەشتییە بازرگانییانەی بە ڕێڕەوەکەدا تێدەپەڕن.
کەمکردنەوەی ترانزێت و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی
- ژمارەی ترانزێتی کەشتییەکان لە کاتی ئاساییدا ڕۆژانە نزیکەی 40 کەشتییە.
- بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی ئەیلوول ژمارەکە بۆ 32 کەشتی لە ڕۆژێکدا کەمدەبێتەوە.
- بەرپرسانی پەنەما بەهۆی دیاردەی ئێل نینیۆوە باری نائاساییان لەسەر ئاستی وڵاتەکە ڕاگەیاندووە.
- نزیکەی 5%ـی بازرگانیی دەریایی جیهانی بە کەناڵی پەنەمادا تێدەپەڕێت کە درێژییەکەی 80 کیلۆمەترە.
- ئەمریکا و چین لە گەورەترین بەکارهێنەرانی ئەو ڕێڕەوە ئاوییە دەریاییەدان.
کاریگەرییەکانی دیاردەی ئێل نینیۆ لەسەر ناوچەکە
ئێل نینیۆ دیاردەیەکی سروشتییە کە 2 بۆ 7 ساڵ جارێک ڕوودەدات کاتێک پلەی گەرمی ئاوی سەر زەوی لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن بەرز دەبێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە ئاڕاستەی با و پەستانی بەرگەهەوا و کەمبوونەوەی بارانبارین، کە پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەهێزتر بێت بەراورد بە 40 ساڵی ڕابردوو، بەهۆی دەستپێکردنی وشکەساڵی توندیشەوە وڵاتانی هیندرۆراس و سلڤادۆر دۆخی ئامادەباشییان ڕاگەیاندووە.
زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە
کەناڵی پەنەما کە زەریای ئەتڵەسی و زەریای هێمن بەیەکەوە دەبەستێتەوە، یەکێکە لە شادەمارە گرنگەکانی بازرگانیی دەریایی جیهان. لە ساڵی 2023دا دەسەڵاتدارانی کەناڵەکە بەهۆی کاریگەرییە توندەکانی دیاردەی کەشناسیی ئێل نینیۆ و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو، ناچار بوون ژمارەی ترانزێتی ڕۆژانەی کەشتییەکان بۆ 22 کەشتی کەم بپچڕێنن و بخەنە ژێر ڕێکارەکانی بەڕێوەبردنی قەیرانی ئاوەوە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
کەشناسیى عێراق: کاریگەرى ئێل نینۆ جیهانییە و کاریگەرییەکانى لەسەر عێراق هێشتا ڕوون نییە
نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە کاریگەرییەکانی دیاردەی ئێل نینۆ
ترەمپ داوا دەکات کەشتييەکانی ئەمريکا بە خۆڕایی بە پەنەما و سوێسدا تێپەڕن
پەنەما: هیچ کەشتییەکی ئەمریکی بەبێ بەرامبەر بە کەناڵی پەنەمادا تێپەڕنابێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا