وەزیری دادی تورکیا: شەش دۆسیەی دیکەی بکەر نادیارەکان ڕوون بووەوە
پووختەى هەواڵەکە
- وەزیری دادی تورکیا ڕوونبوونەوەی شەش دۆسیەی دیکەی "بکەر نادیارەکان"ـی ڕاگەیاند، کە چەند ساڵێکی زۆر بەسەر ڕوودانیاندا تێپەڕیوە.
- سێ لەو دۆسیانەش پەیوەندییان بە باکووری کوردستانەوە هەیە.
- لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا، ژمارەیەکی زۆر تاوانی کوشتن ئەنجامدران، بەبێ ئەوەی بکوژەکان بناسرێنەوە و سزا بدرێن، هەر بۆیە ناویان لێنرا "بکەر نادیارەکان."
دۆسیەی بکەر نادیارەکان لە باکووری کوردستان، بریتییە لەو ڕووداوانەی تێیاندا سەدان سیاسی، ڕۆشنبیر و چالاکوانی کورد تیرۆر کران و بکوژەکانیان سزا نەدران. بەشێک لەو کوشتنانەش لەژێر ناو و پەردەی دەزگا ئەمنییەکانی دەوڵەتدا کران.
زانیارى زیاتر
- ئاکن گویرلەک، وەزیری دادی تورکیا: لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان، شەش دۆسیەی دیکەی بکەر نادیارەکانیان ڕوونکردووەتەوە.
- سێ لە کوشتنەکان لە پارێزگاکانی موش، ئامەد، سیرت لە باکووری کوردستان و سێ کوشتنەکەی دیکە لە پارێزگاکانی ئیزمیر، نەڤشەهیر و بورسا ڕوویداوە و کۆنترینیان دۆسیەی کوشتنێکە کە ساڵی 2008 لە نەڤشەهیر ڕوویداوە.
- بەو جۆرەش لە نیسانی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، 46 دۆسیەی بکەر نادیارەکان ڕوونبووەتەوە، کە تایبەتن بە52 ڕووداوی کوشتن و حەوت ڕووداوی بریندارکردن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو باسی لەو هەڵانە کرد کە دەوڵەتی تورکیا دژی هاونیشتمانییانی باکووری کوردستان ئەنجامیداوە و گوتی: "تاوانە بکەرنادیارەکان یەکێک بوو لەو هەڵانەی دەوڵەت و حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان ئەنجامیانداوە".
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
وەزیری دادی تورکیا: دۆسیەی بکەرنادیارەکان هەڵدەدەینەوە
داوا دەکرێت لێکۆڵینەوە لە 3500 تاوانی بکەر نادیاری ساڵانی 90 بکرێت
لە چالاکییەکدا لە ئەنقەرە پیاهەڵدان بۆ بکوژانی سەدان کورد کرا
وردەکاریی تەواوی تیشێرتەکانی ژیتەم و تۆرۆسە سپییەکان لە تورکیا؛ دەیان هەزار تاوانی دژ بە کورد
1 کاتژمێر پێش ئێستا