حاکم نزار جاف هۆشداری لە زیادبوونی ماددەی هۆشبەر دەدات

ئارام یوسف 51 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • داواکاریی گشتی، هۆشداری دەدات لە زیادبوونی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و دایکان و باوکان لە مەترسییەکانی ئەو ماددەیە ئاگادار دەکاتەوە و داوادەکات چاودێری منداڵەکانیان بن.
  • حاکم نزار جاف: مەترسیی ماددەی هۆشبەر دوور نییە لە دەرگای هەموومان بدات.
  • حاکم نزار جاف: لە یەک کاتژمێردا لە کۆی 11 مامەڵەی بەربوون 6 مامەڵەیان تایبەت بوون بە ماددەی هۆشبەر.

حاکم نزار جاف، کە لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی وەک ئەندامی داواکاریی گشتی دەوام دەکات، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، بانگەوازێک بۆ کاربەدەستان و خێزان و خەڵکی کوردستان دەکات و دەڵێت، تێبینی کردووە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوو لە زیادبوونە بەشێوەیەکی بەرچاو.


مەترسییەکان و زیادبوونى ئامارەکان

  • حاکم نزار: دوای ئەوەی بۆ کارێک چووەتە دەرەوەی چاکسازی سلێمانی و دوای گەڕانەوەی بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، 11 مامەڵەی بەربوون بە مەرجی بۆ سزادراوان تەواوکردووە.
  • دەشڵێت، لەو 11 مامەڵەیە، پێنج مامەڵەیان تاوانە جۆراوجۆرەکان بوون، لە بەرامبەریشدا شەش مامەڵەیان تایبەت بووە بەو کەسانەی بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە سزادراون.
  • حاکم نزار جاف: بە پێویستی دەزانێت داوا لە خێزانەکان بکات چاودێری منداڵەکانیان بن، چونکە ماددەی هۆشبەر ڕوو لە زیادبوونە.
  • حاکم نزار جاف: داوا لە کاربەدەستانیش دەکات، ڕێگەچارەیەک بۆ ئەم گرفتە بدۆزنەوە.

ماددەى هۆشبەر لەبەردەرگاى هەموومانە

ئەو ئەندامەی داواکاریی گشتی ئاشکرای دەکات، مەترسییەکە جددییە و دوورنییە لە دەرگای هەمووان بدات، تەنانەت ماددەی هۆشبەر گەیشتووەتە لەناو ژنان و کچان و بازاڕ و ڕیستۆرانت و شوێنە گشتییەکان بڵاوبووەتەوە، ئەگەر بەربەستی بۆ دانەنرێت ئەو بابەتە بەڕاستی مەترسیدارە و ڕەنگە لە دەرگای هەمووان بدات.

حاکم نزار ئاشکرای دەکات، ناکرێت و جێگەی سەرسوڕمانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، لە کۆی 10 – 11 مامەڵەی سزادراوان، شەش مامەڵەیان تایبەت بێت بە ماددەی هۆشبەر.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

لەبەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر 577 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەناوبرا

ئاسایشی هەرێم: سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکردووە

وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی سلێمانی باندێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کرد

هۆشدارییەک لە ئاسایشەوە: هەرێمی کوردستان بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت

ئارام یوسف

51 خولەک پێش ئێستا