زەیدی لەگەڵ سەرۆک و نوێنەری کۆمپانیا گەورەکانی فەڕەنسا کۆبووەوە

کەناڵ8 49 خولەک پێش ئێستا
کۆبوونەوەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ نوێنەری گەورە کۆمپانیاکانی فەڕەنسا
کۆبوونەوەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ نوێنەری گەورە کۆمپانیاکانی فەڕەنسا

پووختەی هەواڵەکە:

  • زەیدی داوا لە کۆمپانیا فەڕەنسییەکان دەکات وەبەرهێنان لە عێراقدا بکەن.
  • گفتوگۆ لەبارەی دەرفەتی بەشداریکردن و زیادکردنی ئامادەیی کۆمپانیا فەڕەنسییەکان لە عێراق کراوە.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پاریس لەگەڵ سەرۆک و نوێنەری کۆمپانیا گەورەکانی فەڕەنسا کۆبووەوە و داوای لێکردن، وەبەرهێنان لە عێراق بکەن و بەڵێنی هەموو جۆرە ئاسانکارییەکیشی پێدان.


ناوەرۆکی کۆبوونەوەی زەیدی لەگەڵ کۆمپانیا فەڕەنسییەکان

  • لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی دەرفەتی بەشداریکردن و زیادکردنی ئامادەیی کۆمپانیا فەڕەنسییەکان لە عێراق کراوە.
  • زەیدی بەڵێنی بە کۆمپانیا فەڕەنسییەکان داوە لە بوارەکانی ئابووری، وزە، پیشەسازی، پیشەسازی دەرمان، وەبەرهێنان و بەڵێنی پێداون کە ئاسانکاریی تەواویان پێشکەش بکات.
  • بە بایەخەوە باسکردنی رێگەی گەشەپێدانی بۆ سەرۆک و نوێنەری کۆمپانیا فەڕەنسییەکان وەک یەکێک لە ڕێگە چالاکەکانی بەهێزترکردنی پەیوەندیی ئابووری.
  • عێراق هەوڵدەدات توانای بەرهەمهێنانی نەوت لە ڕۆژێکدا لە چوار ملیۆن و 800 هەزار بەرمیلەوە بۆ 10 ملیۆن بەرمیل بەرزبکاتەوە.


نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی دەرفەتی بەشداریکردن و زیادکردنی ئامادەیی کۆمپانیا فەڕەنسییەکان لە عێراق کراوە.


 پلانی وەبەرهێنانی فڕاوان بۆ کۆمپانیا فەڕەنسییەکان


زەیدی لەو دیدارەدا، پلانی وەبەرهێنانی فراوانی بۆ کۆمپانیا فەڕەنسییەکان ڕوونکردووەتەوە، لە بوارەکانی ئابووری، وزە، پیشەسازی، پیشەسازی دەرمان، وەبەرهێنان و بەڵێنی پێداون کە ئاسانکاریی تەواویان پێشکەش بکات و ژینگەیەکی وەبەرهێنانی گونجاویان بۆ دابین بکات.


بە بایەخەوە باسکردنی ڕێگەی گەشەپێدان


زەیدی باسی رێگەی گەشەپێدانی بۆ سەرۆک و نوێنەری کۆمپانیا فەڕەنسییەکان کردووە، بە یەکێک لە ڕێگە چالاکەکانی ناوبردووە بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی ئابووری.

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەو رێککەوتنە کردووە، کە لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئەنجامیداوە، تاوەکو کۆنفڕانسی بەغداد – پاریس لە بەغداد بەڕێوەبچێت.


بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق


بە گوتەی زەیدی، عێراق هەوڵدەدات توانای بەرهەمهێنانی نەوت لە ڕۆژێکدا لە چوار ملیۆن و 800 هەزار بەرمیلەوە بۆ 10 ملیۆن بەرمیل بەرزبکاتەوە، لەگەڵ وەبەرهێنان لە غازی هەواڵدا.


بوونی سامانی کانزایی جیاجیا لە عێراق


سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بە بوونی سامانی کانزایی لە عێراق کردووە، هاوشێوەی کبریت، فۆسفات و چەندین کانزای دیکەی گرنگ.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

عێراق و فەڕەنسا ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

بە ئامادەبوونى زەیدى و ماکرۆن عێراق و فەڕەنسا شەش گرێبەستیان واژۆکرد

عەلى زەیدى بە سەرۆکایەتیی شاندێک بەرەو ئەورووپا بەڕێکەوت

زەیدی: لەگەڵ پاریس و بەرلین دەرگای نوێی وەبەرهێنان دەکەینەوە

کەناڵ8

49 خولەک پێش ئێستا