وەزیرى دارایى عێراق و کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- وەزارەتى دارایى: کارى کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق خێراتر بکرێت لە کەرتەکانی نەوت و وزە.
- باسکردنی پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات و چۆنێتى برەودان بە هەماهەنگیی ئابووریى و دارایى هەردوو وڵات.
فالح سارى، وەزیرى دارایى عێراق لەگەڵ ستیڤن ڤاگن، کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و باسیان لە خێراکردنى کارى کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرد لە عێراق لە کەرتەکانى نەوت و وزە.
وەزارەتى دارایى عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات و چۆنێتى برەودان بە هەماهەنگیی ئابووریى و دارایى هەردوو وڵات کرا.
پەرۆشی عێراق بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ ئەمریکا
- وەزیرى دارایى ئاماژەى بە پەرۆشى حکومەتى عێراق کردووە بۆ ئەوەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەمریکا هاوسەنگ بێت و لەسەر بەرژەوەندیی هاوبەشى هەردوو وڵات بونیاد نرابێت.
- داواى لەو کۆمپانیا ئەمریکییانە کرد کە لە بوارەکانى نەوت و وزە لە عێراق کار دەکەن، پەلە بکەن لە جێبەجێکردنى پڕۆژەکانیان بەو جۆرەى کە برەو بە وەبەرهێنانى بیانى دەدات.
- ستیڤن ڤاگن سەردانەکەی شاندی حکومەتی عێراقی بۆ واشنتن لە مانگی تەمموزدا بە سەرکەتوو ناوبردووە و جەختیشیکردووەتەوە لە گرنگی کارب وەبەرهێنان و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرى دارایى ئاماژەى بە پەرۆشى حکومەتى عێراق کردووە بۆ ئەوەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەمریکا هاوسەنگ بێت و لەسەر بەرژەوەندیی هاوبەشى هەردوو وڵات بونیاد نرابێت.
داوای وەزارەتی دارایی لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان
وەزیرى دارایى عێراق داواى لەو کۆمپانیا ئەمریکییانە کرد کە لە بوارەکانى نەوت و وزە لە عێراق کار دەکەن پەلە بکەن لە جێبەجێکردنى پڕۆژەکانیان بەو جۆرەى کە برەو بە وەبەرهێنانى بیانى دەدات.
بە بایەخەوە باسکردنی سەردانی شاندی حکومەتی عێراق بۆ ئەمریکا
لە کۆبوونەوەکەدا کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا ئاماژەى بەوەکرد، سەردانەکەى شاندى حکومەتى عێراق بۆ واشنتن لە مانگى تەمموزى ڕابردوو "زۆر سەرکەوتوو" بووە، جەختى لەسەر گرنگى وەبەرهێنان کردووەتەوە بەو جۆرەى کە خزمەت بە هاوبەشی و هەماهەنگى لەنێوان هەردوو وڵات دەکات.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
عەلى زەیدى و ستیڤن ڤاگن کاربەڕێکەرى نێردەى ئەمریکا کۆبوونەوە
سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا کۆبوونەوە
قوباد تاڵەبانى و کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە
وەزیرى دەرەوەى عێراق و کاربەڕێکەرى نوێى باڵیۆزخانەى ئەمریکا کۆبوونەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا