ئەنجوومەنى وەزیران داواى مافە یاسایی و دەستوورییەکانى پێشمەرگە دەکات

ئارام قەرەداغی 52 خولەک پێش ئێستا
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەنجوومەنى وەزیران بڕیارى درێژکردنەوەى لێخۆشبوونى قەرزى کۆنى کارەباى دا
  • ئەنجوومەنى وەزیران بڕیارى کارپێکردنى یاساى فیدراڵى لەبارەى کۆمپانیاکان دا

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد و لە بودجەى ساڵى 2027ـى فیدراڵى داوا دەکات، مووچە و ئیمتیازاتەکانى پێشمەرگە هاوتاى وەزارەتى بەرگریی عێراق بکرێت، داشکاندنى قەرزى کۆنى کارەباشی بەڕێژەى 50% درێژ کردەوە و بڕیاریدا یاساى فیدراڵى بۆ ڕێکخستنەوەى کارى کۆمپانیاکان بەرکاربکات.


ناوەرۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

  • تاوتوێکردنی بڕیاری یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و شایستە دارایییەکان و پێداویستییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی خەرجییە سیادییەکان، هاوشێوەی وەزارەتی بەرگریی فیدراڵ.
  • ڕاسپاردنی شاندی باڵای دانوستانکاری هەرێمی کوردستان، بۆ دانوستانەکانی بودجەی ساڵی 2027دا بەردەوام بێت لە هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان.
  • ئەنجوومەنى وەزیران، بە کۆی دەنگ ماوەی سوودمەندبوون لە داشکاندنی قەرزە کۆنە کەڵەکەبووەکانی کارەبا لە 2026/9/24 تاوەکو 2026/10/18 بە هەمان مەرج و بڕگەکانی بڕیاری پێشوو، درێژ کرایەوە.


لەکۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ تاوتوێکردنى یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە، شاندی باڵای دانوستانکار ڕاسپێردرا لە دانوستانەکانی بودجەی ساڵی 2027دا بەردەوام بێت لە هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی مووچە، دەرماڵە، شایستە دارایییەکان و پێداویستییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی خەرجییە سیادییەکان، هاوشێوەی وەزارەتی بەرگریی فیدراڵ.


بڕیاردان لەسەر درێژکردنەوەى لێخۆشبوونى قەرزى کۆنى کارەبا


هەر لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران، بە کۆی دەنگ ماوەی سوودمەندبوون لە داشکاندنی قەرزە کۆنە کەڵەکەبووەکانی کارەبا لە 2026/9/24 تاوەکو 2026/10/18 بە هەمان مەرج و بڕگەکانی بڕیاری پێشوو، درێژ کرایەوە کە ڕێژەى داشکاندنەکە لە 50%یە.


بڕیاردان لەسەر کارپێکردنى یاساى فیدراڵى لەبارەى کۆمپانیاکان


هەر لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیران بڕیاردرا، بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندی و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، یاسای کۆمپانیا گشتییەکان ژمارە (22)ـی ساڵی 1997ـی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان جێبەجێبکرێت لەگەڵ یاسای کۆمپانیاکان ژمارە (21)ـی ساڵی 1997ـی فیدراڵى، وەک دوو یاسای تەواوکاری یەکدی.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەنجوومەنی وەزیران پرسی یەکخستنەوەی پێشمەرگە و مووچەکانیان تاوتوێ دەکات

فەریق ڕوكن عومەر ساڵح: یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە خەونێکى لەمێژینەى گەلى کورد بووە

پڕۆژەی ڕووناکی شێوازی قیستکردنی قەرزی کۆنی کارەبا ئاشکرا دەکات

وەزارەتى کارەبا: نزیکەی 800 هەزار هاوبەش سوودیان لە داشکاندنی قەرزی کۆن وەرگرتووە

ئارام قەرەداغی

52 خولەک پێش ئێستا