دۆسیەى نەخۆشخانە تایبەتەکەى هەولێر گەیشتە بەردەم دادوەر
پووختەی هەواڵەکە:
- لەو نەخۆشخانەیە سارا تەحسین بەهۆى هەڵەى پزیشکییەوە گیانى لەدەستدابوو
- پزیشکى بێهۆشکارى نەشتەرگەرییەکە بە بەبڕیارى دادوەر دەستبەسەرکرا
سەرەتاى ئەم مانگە لە نەخۆشخانەیەکى تایبەت لە هەولێر نەشتەرگەرى بۆ سارا تەحسینى تەمەن 21ساڵ ئەنجامدرا و بەگوێرەى گوتەى کەسوکارەکەى، نەخۆشەکە بەهۆى هەڵەى پزیشکییەوە گیانى لەدەستدا، وەزارەتى تەندروستى دۆسیەکەى ڕەوانە کرد بۆ لێکۆڵینەوە و ئەمڕۆ ئەو پزیشکەى نەخۆشەکەى سڕکردبوو بۆ نەشتەرگەرى، دەستبەسەرکرا.
بەشێک لە وردەکاری لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە
- لەدۆسیەى سارا تەحسین ستافى، نەشتەرگەرییەکە کە پزیشکى بێهۆشکار و پزیشکى نەشتەرگەر دەگرێتەوە لەگەڵ کارگێڕیى نەخۆشخانەکە داواکراون بۆ لێکۆڵینەوە.
- پزیشکى بێهۆشکارى نەشتەرگەرییەکەى سارا تەحسین چووە بەردەم دادوەر پاش ئەوەى گوتەى لێوەرگیرا، بەبڕیارى دادوەر دەستبەسەرکرا.
- تاوەکو ئێستا ئەو پزیشکەى نەشتەرگەرییەکەى ئەنجامداوە لەگەڵ کارگێڕیی نەخۆشخانەکە نەچوونەتە بەردەم دادوەرى لێکۆڵینەوە.
بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، لەدۆسیەى سارا تەحسین ستافى، نەشتەرگەرییەکە کە پزیشکى بێهۆشکار و پزیشکى نەشتەرگەر دەگرێتەوە لەگەڵ کارگێڕیى نەخۆشخانەکە داواکراون بۆ لێکۆڵینەوە.
دەستبەسەرکردنی پزیشکی بێهۆشکاری نەشتەرگەرییەکە
هەر بەگوێرەى زانیارییەکان، ئەمڕۆ 23ـى ئەیلوول، پزیشکى بێهۆشکارى نەشتەرگەرییەکەى سارا تەحسین چووە بەردەم دادوەر پاش ئەوەى گوتەى لێوەرگیرا، بەبڕیارى دادوەر دەستبەسەرکرا، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو پزیشکەى نەشتەرگەرییەکەى ئەنجامداوە لەگەڵ کارگێڕیی نەخۆشخانەکە نەچوونەتە بەردەم دادوەرى لێکۆڵینەوە.
نەخۆشانە تایبەتەکە بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی داخراوە
وەزارەتى تەندروستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەپاش ڕووداوەکە نەخۆشخانە تایبەتەکەى هەولێرى داخست و لە بڵاوکراوەیەکى فەرمیدا ڕایگەیاند، ئەو هۆڵەى نەشتەرگەرى تێدا ئەنجامدراوە پێشتر بەبڕیارى لیژنەکانى چاودێرى داخراوە و ئەو پزیشکەش کە نەشتەرگەرییەکەى ئەنجامداوە، مۆڵەتى ئەنجامدانى نەشتەرگەریی لەو نەخۆشخانەیە نەبووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
لە سلێمانى لە دوو ڕووداوى جیادا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
بەهۆی گیانلەدەستدانی نەخۆشێکەوە نەخۆشخانەیەکى تایبەت لە هەولێر داخرا
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گیانلەدەستدانی چارەخوازێک
سەندیکای پزیشکان: پزیشکەکە بێتاوانە و دەبێت لێکۆڵینەوە لە نەخۆشخانە بکرێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا