کۆڕەک تێلیکۆم: دادگا بڕیارەکەی دەستەی ڕاگەیاندن و گواستنەوەی هەڵوەشاندەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- کۆڕەک تێلیۆک: هیوادارین دەستەی ڕاگەیاندن لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبداتەوە.
- دادگا کۆڕەک و دەستەی ڕاگەیاندن پابەند دەکات بە گەڕانەوە بۆ گرێبەستەکە.
کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕایگەیاند، بە بڕیاری دادگای بەرایی ڕەسافە، بڕیاری دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی پاکتاوکردنی دارایی هەڵوەشاندووەتەوە و هەردوولایان پابەند دەکات بە گەڕانەوە بۆ گرێبەستەکە.
ڕاگەیێنراوی کۆڕەک تیلیکۆم لە بارەی بڕیارەکەی دادگای ڕەسافە.
- کۆمپانیاکەیان دوای هەڵوەشاندنەوەی تاکلایەنەی گرێبەستی پاکتاوکردنەوە پەنای بۆ دادگا بردووە.
- بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگا دووبارە گرێبەستەکەی ڕۆژی 23ی ئەیلوولی 2025 کارا دەکرێتەوە.
- پەنابردنیان بۆ دادگا لەسەر بنەمای باوەڕبوون بەسەروەری یاسا و ڕێزگرتن لە دەزگا دادوەرییەکان بووە بۆ پاراستنی مافەکان.
- کۆڕەک تێلیکۆم هیواخوازە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، لاپەڕەیەکی نوێی دوور لە ناکۆکی بکاتەوە، کۆسپ دوای کۆسپیان بۆ دانەنێت.
کۆڕەک لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، دوای بڕیاری دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی تاکلایەنەی گرێبەستی پاکتاوکردنی نێوانیان، کۆمپانیاکەیان دەستبەجێ پەنای بۆ دادگا بردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ دادگای بەرایی ڕەسافە، بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەستەی ڕاگەیاندن و دووبارە کارکردنەوەی دەستبەجێ بە گرێبەستی یەکلاکردنەوەی نێوانیان کە لە 23ی ئەیلوولی 2025 واژۆ کرابوو.
کۆڕەک تێلیکۆم جەختدەکاتەوە، پەنابردنیان بۆ دادگا لەسەر بنەمای باوەڕبوون بەسەروەری یاسا و ڕێزگرتن لە دەزگا دادوەرییەکان بووە، ئەمەش ڕێگای دروستە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان و پاراستنی مافەکان.
کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم سوپاسی بەشداربووانی دەکات کە لەبەردەم شاڵاوەکانی دەستەی ڕاگەیاندن خۆڕاگربوون و بەڵێنیان پێدەدات، بەهەموو شێوەیەک بەرگریی لە مافەکانیان بکات، تاوەکو جارێکی دیکە دووچاری گرفتی لەمشێوەیە نەبنەوە.
کۆڕەک تێلیکۆم هیواخوازە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، لاپەڕەیەکی نوێی دوور لە ناکۆکی بکاتەوە، کۆسپ دوای کۆسپیان بۆ دانەنێت، تاوەکو پێکەوە بتوانن ئامانجە هاوبەشەکانیان جێبەجێ بکەن و ڕێز لە بڕیارەکانی دادگا بگرن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ:
دادگای ڕەسافە ئەو فەرمانە سالارییەی هەڵوەشاندەوە کە لە بەرژەوەندى کۆڕەک دەرکرا بوو
سەرۆکى دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان: کێشەى کۆڕەک تیلیکۆم کێشەى ئەمڕۆ نییە
لیژنەیەکی بەغداد بۆ داخستنی نووسینگەکانی کۆڕەک گەیشتە کەرکووک
2 کاتژمێر پێش ئێستا