گەنجینەی ئەمریکا: ئێران دوو هەفتەی دیکە نەوتی نامێنێت
پووختەی هەواڵەکە:
- وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند نەوتی هەناردەی ئێران دوو هەفتەی دیکە تەواو دەبێت.
- بەپێی واشنتن، ئێران تەنیا 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی بۆ بازرگانی پێوەکردن ماوە.
- تاران لە دوو هەفتەی داهاتوودا کۆتا بڕی نەوتی خۆی ڕادەستی چین دەکات.
- داتاکانی کەشتیوانی دەریدەخەن گەرووی هوورمز بۆ گواستنەوەی نەوت کراوەیە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێشبینیی داڕمانی کەرتی هەناردەی نەوتی ئێران دەکات بەهۆی گەمارۆدانی بەندەرەکانی، لە کاتێکدا داتاکانی چاودێریی کەشتیوانی ئاماژە بەوە دەکەن هاتوچۆی نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هوورمز بەردەوامە و ڕۆژانە ملیۆنان بەرمیل نەوت دەگوازرێتەوە.
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند:
- دوای دوو هەفتەی دیکە هیچ نەوتێک لە ئێراندا بۆ هەناردەکردن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نامێنێتەوە.
- ئێران لە ماوەی 14 ڕۆژی داهاتوودا کۆتا بڕی نەوتی هەناردەکراوی خۆی ڕادەستی وڵاتی چین دەکات.
- بەهۆی گەمارۆدانی بەندەرەکان لەلایەن ئەمریکاوە، تاران تەنیا 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە کۆگاکاندا ماوە.
- سزاکان کاریگەرییان هەبووە و تاران لە ڕووی ئاڵۆگۆڕی بازرگانییەوە بە تەواوی گۆشەگیر بووە.
- گەرووی هوورمز لە ئێستادا کراوەیە و ڕۆژانە 15 بۆ 22 ملیۆن بەرمیل نەوتی وڵاتانی ناوچەکەی پێدا تێدەپەڕێت.
داتاکانی چاودێریی کەشتیوانی و هەناردە لە گەرووی هوورمز:
لە بەرامبەر ئەم لێدوانانەدا، داتاکانی کۆمپانیای کپلەر بۆ چاودێریی کەشتیوانی و کەرتی وزە ئاشکرای دەکەن کە هاتوچۆی نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هوورمز بەردەوامە؛ بەگوێرەی ئامارەکان، لە سەرەتای هەفتەی ڕابردووەوە تا کۆتایی هەفتە، بڕی 34 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە ڕێگەی 19 کەشتیی نەوتهەڵگرەوە بە گەرووی هوورمزدا گوازراوەتەوە، ئەمەش دەریدەخات کە ڕێڕەوە ئاوییەکە بۆ بازرگانیی جیهانی هێشتا بە کراوەیی ماوەتەوە.
پێشینەی گەمارۆ نەوتییەکان و کڕیارە ئاسیاییەکان:
کەرتی نەوتی ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا سەرەڕای سزاکانی واشنتن لە ڕێگەی کڕیارە چینییەکانەوە هەناردەکردنی بەردەوامی پێدەدا؛ بەڵام زیادکردنی فشارە دەریاییەکان و گەمارۆدانی توند لەسەر کەشتیگەلی نەوتی تاران، وایکردووە ئیدارەی نوێی ئەمریکا جەخت لە سفرکردنەوەی تەواوەتیی داهاتی نەوتی ئێران و پەکخستنی بنکەکانی هەناردەکردن لە کەنداو بکاتەوە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: لە 23ـی ئەیلوولەوە هێڵە ئاسمانییەکانی تاران لە سەرانسەری جیهاندا دادەخرێن
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: پێویستە دەسەڵاتی ئێران کۆتایی پێ بێت
نەوتی ئێران و چەکدارکردنی تایوان؛ تەوەرە هەرە گەرمەکانی کۆبوونەوەی ترەمپ و سەرۆکی چین
بلومبێرگ: 63 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران لە دەریادا گیریخواردووە
51 خولەک پێش ئێستا