ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق دوو مەرجى بۆ کارکردنەوەى کۆرەک تیلیکۆم هەیە
ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- سەرۆکى دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق دەڵێت دووبارە کارکردنى کۆڕەک تێلیکۆم مەرجدارە بە دوو ڕێکار و سێیەمى نییە.
- ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق: دوو ڕێکارەکەش بریتیین لە پێشکەشکردنى ئەستۆپاکى باج و پێدانى 500 ملیار دینار بە دەستەکەیان کە یەک لەسەرچوارى شایستەکانە.
- دەستەى ڕاگەیاندن: دۆسیەى کۆڕەک بە ڕەهایى دۆسیەیەکى هونەرى و داراییە نەک سیاسى.
بەلیغ ئەبوکەلەل، سەرۆکى جێبەجێکارى دەستەکە، لە ئاهەنگى دەستپێکردنى خولى پێنجەمى پێشانگەى (ئایتێکس 2026)، لە بەغداد، ئاماژەى بە هەردوو بابەتى حزمەتگوزاریى نەوەى پێنجەم و کۆڕەک تێلیکۆم کرد.
دۆسییەى کۆڕەک
- بەلیغ ئەبوکەلەل: دۆسیەى پەیوەندییەکان، لە ڕووى رێکخستن و مۆڵەتێدان و ئیدارەدانى فریکوێنسەکان، دۆسیەیەکى فیدراڵى خاوەن مەرجەعییەتى نیشتمانییە، هەرێمى کوردستان و تەواوى پارێزگاکانى عێراق دەگرێتەوە، بە پشت بەستن بە دەستوور و یاسا.
- یەکەى ڕێکخستن لەسەر بنەماى هاوکاری و هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان و لایەنە ناوخۆییەکان دەبێت.
- سەرۆکى جێبەجێکارى دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق: دووبارە کارکردنەوەى کۆڕەک تێلیکۆم، مەرجدارە بە دوو ڕێکار و سێیەمى نییە، ڕێکارى یەکەم بریتییە لە پێشکەشکردنى ئەستۆپاکى باج لە وەزارەتى داراییەوە.
- دووەمیش پێدانى500 ملیار دینارە بە دەستەکەیان کە یەک لەسەر چوارى شایستەکانە وەک نیازپاکی.
- دواتریش پێدانەوەى پاشماوەى شایستەکان لە چوارچێوەى گرێبەستێکى نوێى پاکتاوکردن.
- دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى عێراق داوا لە حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان کرد، لە چارەسەرکردنى بابەتەکە بەشداربن.
- ئەبوکەلەل: دۆسیەى کۆڕەک تێلیکۆم، بە ڕەهایى دۆسیەیەکى هونەرى و داراییە نەک سیاسى، هۆشداریشى دایە کۆمپانیاکانى پەیوەندى کە لە هەرێمى کوردستان کاردەکەن و مۆڵەتیان نییە، بە پێویستیزانى دەستپێشخەریی بکەن بۆ چاککردنى دۆخى یاساییان بەر لە کەڵەکەبوونى کێشەکان و فراوانبوونى لێکەوتەکانیان.
ئەوە لە کاتێکدایە، لە 9ـى ئابى ڕابردوو، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا بە ڕاگرتنی کاری کۆڕەک تیلیکۆم لە سەرانسەرى عێراق.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا بە ڕاگرتنی کاری کۆڕەک تیلیکۆم
دادگای ڕەسافە ئەو فەرمانە سالارییەی هەڵوەشاندەوە کە لە بەرژەوەندى کۆڕەک دەرکرا بوو
سەرچاوەیەک لە کۆڕەک تیلیکۆم: ئامادەین بەشێک لە قەرزی 1.3 ملیار دۆلارییەکە بدەینە بەغداد
عێراق داوایەک ئاڕاستەی بەکارهێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم دەکات
کۆمیسیۆنى ڕاگەیاندن: ڕێکارەکان بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی کۆڕەک تیلیکۆم تەواوکراون
ئارام قەرەداغی
1 کاتژمێر پێش ئێستا