لێکۆڵینەوەیەکى زانستى لەسەر شانەدەر ئاشکرابوو
ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- نهێنییەک لەسەر مرۆڤى نیاندەرتاڵ ئاشکرابوو.
- سەلمێندرا مرۆڤى نیاندەرتال توندوتیژییان بەرامبەر یەکدى کردووە.
- مرۆڤى نیاردەرتاڵ بەدار تیریان دروستکردووە.
عەبدولوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەرى شوێنەوارى سۆران، ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەیەکى زانستى لەسەر شانەدەر ئەى کراوە، دەرکەوتووە بەر لە 75 هەزار ساڵ بەهۆى توندوتیژى کوژراوە و بەدار تیریان دروستکردووە و لە شەڕدا بەرامبەر یەکدى بەکاریان هێناوە.
شوێنەوارى سۆران
- یەکەمجارە ئەم بابەتە بەشێوەیەکى زانستى دەسەلمێندرێت.
- کە نیاندەرتاڵ بەرامبەر یەک توندوتیژییان ئەنجامداوە.
- بۆیە زانکۆ بەناوبانگەکانى جیهان ئەم بابەتەیان وەک دۆزرینەوەیەکى نوێ و گرنگ باسکردووە.
- بووەتە سەردێرى هەواڵى میدیا جیهانییەکان.
- شوێنەوارى سۆران: ئەم دۆزینەوەیە لە ئەشکەوتى شانەدەر بە هەماهەنگى لە نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکان و زانکۆى کامبیرجى بەریتانى بووە.
- جارێکى دیکە سەلمێندرا کە هەرێمى کوردستان لانکەى شارستانییەتى جیهان بووە.
ناوبراو دەڵێت، شوێنەوارى توندوتیژى لەسەر شانى چەپى شانەدەر ئەى هەبووە کە شوێنى تیرێکە و شوێنەوارى لێدان و شکاندنى ددانەکانیشى بەهۆى توندوتیژى هەیە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
شانەدەرZ : گەشتێک بۆ دۆزینەوەی جەستەی ژنە نیاندەرتاڵەکە لە هەرێمی کوردستان
ئایا گەڕاندنەوەی نیاندەرتاڵەکان بیرۆکەیەکی گونجاوە؟
ئارام قەرەداغی
1 کاتژمێر پێش ئێستا