تۆتنهام دەبێتە میوانی فولهامی هاوسێی

ئەمشەو کاتژمێر (8:30)، یانەی تۆتنهام هۆتسپێڕز لە یاریگەی کراڤین کۆتاج دەبێتە میوانی فولهامی هاوسێی و یاریی هەفتەی 29ی پرێمەرلیگ ئەنجامدەدات.

لەم یارییەدا ئانجی پۆستیکۆگلوی راهێنەری تۆتنهام بەهۆی پێکانەوە لەتواناکانی چوار لە یاریزانانی بێبەشدەبێت، کە گرنگترینیان ڕیچارلیسۆن و سۆلۆمۆن و سیسیگنۆنن، لە بەرامبەردا گومان لە بەشداریکردنی رائل جیمینێز دەکرێت لە پێکهاتەی مارکۆ سیلڤا.

تۆتنهام و فولهام کە دوو یانەی شاری لەندەنن، لەم وەرزەدا سێجار رووبەڕووبوونەتەوە، دووجار سپێڕز براوەبووە و یارییەکیش لەنێوانیاندا بە یەکسانبوون کۆتاییهاتووە.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگ، تۆتنهام خاوەنی 53 خاڵە و لە خانەی پێنجەمدایە، بە سەرکەوتنی لەم یارییەدا دەتوانێت بە جیاوازیی خاڵێک پێگەی چوارەم لە ئەستۆن ڤێلای رکابەری وەربگرێت، کە یەکێکە لە پلەکانی چامپیۆنزلیگ.