گایەک لە تایلەند بە نیو ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت

وێنەی گامێشەکە فۆتۆ: AFP

گایەک لە تایلەند، کێشەکەى یەک تۆن و 500 کیلۆیە، ناوبانگی دەرکردووە بە جوانییەکەی و جیاوازیی رەنگەکەی، لەمدواییانەدا لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 18 ملیۆن بات (دراوی تایلەندی)، کە دەکاتە نیو ملیۆن دۆلار، فرۆشرا.

گایەکە ناوی (کو)ە بەرزییەکەی یەک مەتر و 80 سانتیمەترە و تەمەنی چوار ساڵە و کێشی نزیکەی سێ هێندەی تێکڕای کێشی هاوتەمەنەکانی دەبێت.

رۆژی چوارشەممە لە بینای "ماڵی حکومەت" پێشوازی لێکرا، لەوێ لە وێنەیەکدا لە تەنیشت سریتا تاڤیسین سەرۆکوەزیرانى تایلەند دەرکەوت.

سەرۆکوەزیرانى تایلەند بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "نەمدەزانی کە گامێشێکی وا جوانمان هەیە".