ترەمپ: ئەمریکا لە هاوپەیمانیی ناتۆ دەمێنێتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی

دۆناڵد ترەمپ، بەربژێرى کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دڵنیایی لە مانەوەى وڵاتەکەی لە هاوپەیمانیى ناتۆ دەدات و پەیامێکیش ئاڕاستەی وڵاتانی بەشدار لە هاوپەیمانێتییەکە دەکات.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەدڵنیاییەوە ئەمریکا وەک ئەندامى هاوپەیمانىی ناتۆ دەمێنێتەوە، بەڵام هۆشداریی بە هاوبەشە ئەوروپیەکانیاندا بەشێوەیەکى دادپەروەرانە خەرجییەکان دابینبکەن.

ترەمپ ئەوەشى خستووەتەڕوو، نابێت هاوبەشەکانیان سوود لە پشتیوانییە بەردەوامەکانى ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیى ناتۆ ببینن و دەبێت ئەوانیش بەشداریبکەن.

دۆناڵد ترەمپ کە ئێستا کاندیدى کۆمارییەکانە بۆ سەرۆکایەتیى ئەمریکا، پێشتر چەندجارێک هۆشداریدابوو کە خەرجییەکى زۆر لەسەر وڵاتەکەیەتى بەهۆى بەشداریى لە هاوپەیمانیی ناتۆ.