ئالکاراز چاوی لە بەدەستهێنانی ناسناوی مەیامی کراوەیە

کارلۆس ئالکاراز، لە پاڵەوانییەتی مەیامی کراوەی 2024. فۆتۆ: AP

کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی، لە یارییەکانی مەیامی کراوە بۆ تێنسی سەر زەوی، زۆر بە ئاسانی توانی لە رۆبێرتۆ کاربالێس باینای هاونیشتیمانی بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو.

ئەلکاراز هەر لە سەرەتاوە توانی بەرگری لە خۆی بکات، نەهێشت رکابەرەکەی زاڵببێت بەسەریدا، کاتێک کۆمەڵەکانی بە 6 بە 2 و 6 بە 1 بردەوە، بەمشێوەیە رۆبێرتۆ کاربالێسی کردە دەرەوەی پاڵەوانییەتی مەیامی کراوە، لە یاریی داهاتووشدا ئالکاراز رووبەڕووی گایل مۆنفیسی فەرەنسی دەبێتەوە.

ئەلکاراز پێش پاڵەوانییەتی مەیامی، توانی ناسناوی ئیندیانا وێڵزی ماستەرز بباتەوە، ئەستێرە ئیسپانییەکە ئەمساڵ ئاستێکی نایاب پێشکەشدەکات و دەیەوێت ناسناوی مەیامیش بخاتە سەر هەگبەی ناسناوەکانی، لە کاتێکدا تەمەنی تەنیا 20 ساڵە.