داواكاریی قەدەغەكردنی تیكتۆك بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نێردرا

لۆگۆی تیکتۆک، فۆتۆ: حەمە سوور

وەزیری گواستنەوەی عێراق داواکاریى قەدەغەکردنى تیکتۆکى بۆ ئەنجوومەنى وەزیران نارد و رایگەیاند "عێراق چیتر لە لیستی ئەو دەوڵەتانەدا نییە كە زۆرترین رێژەی سەیركردنی ڤیدیۆ سێكسییەكانیان هەیە".

هیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەشاری بەغداد گوتی، ژمارەی سەردانیكەرانی پێگە سێكسییەكان لەمانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا، زیاتر بووە لە 500 ملیۆن سەردان، بەڵام لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا كەمبووەتەوە بۆ 89 ملیۆن كەس.

گوتیشی، عێراق لە لیستی ئەو دەوڵەتانەدا نەماوە كە زۆرترین سەردانیكردیان بۆ ماڵپەڕە سێكسییەكان تێدا تۆماركراوە، هەروەها داواكاریی قەدەغەكردنی ئەپلیكەیشنی تیكتۆكیان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ناردووە.

وەزیری گواستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، گرنگە نوێنەرانی گەل لە ئەنجوومەنی وەزیران هاوكاربن لە قەدەغەكردنی ئەو ئەپلیكەیشنە.