باشترین تابلۆ دیوارییەکانی جیهان دیاریکران

ساڵانە بەمەبەستی دیاریکردنی باشترین هونەر و تابلۆی کێشراوی سەر دیوار، کێبڕکێی "StreetArtCities" بۆ وڵاتانی جیهان ئەنجامدەدرێت و ئەمساڵ، وڵاتی ئیسپانیا، خاوەنی زۆرترین بردنەوە بوو بۆ جوانترین هونەر و تابلۆ کێشراوە دیوارییەکان.

لە ئاستی کێبڕکێی دیاریکردنی جوانترین تابلۆ دیوارییەکانی جیهاندا، بەناونیشانی StreetArtCities بۆ نازناوی 2023، ناوی براوەکان ئاشکراکران، کە بەسەر چەند پۆلێکی جیاوازدا دابەشکرابوون.

بۆ ئەمساڵ، خەڵات بە نۆ براوەی سەرەکی بەخشرا، کە دیارترین پۆلەکانیان بریتیبوون لە: خەڵاتی کاریگەری، خەڵاتی داهێنەری و خەڵاتی جوانترین وێنەی دیواریی ساڵ.

وڵاتی ئیسپانیا براوەی زۆترین خەڵات بوو بۆ وێنە دیوارییەکانی، کە توانی پێنج نازناو بەدەستبهێنێت و وەکو شارێکی ناوازەی تایبەت بە تابلۆ دیوارییەکان دیاریکرا.

براوەکان بەم جۆرەی خوارەوەن:

براوەی خەڵاتی کاریگەری – نیگارکێش: سابوتاجێ ئێل مۆنتاجی، ئیسپانیا

براوەی خەڵاتی داهێنەری – نیگارکێش: لیۆن کیەر، ئەڵمانیا

براوەی خەڵاتی باشترین تابلۆی دیواری جیهان – نیگارکێش: سفیر، ئیسپانیا

براوەی خەڵاتی داهێنەری پلەی دووەم – نیگارکێش: داتوو، ئیسپانیا

براوەی خەڵاتی کاریگەریی پلەی دووەم – نیگارکێش: جەی دی ئێڵ، ئیتاڵیا

براوەی خەڵاتی باشترین تابلۆی دیواری جیهان پلەی دووەم – نیگارکێش: لولا گۆچێ، ئیسپانیا

براوەی خەڵاتی کاریگەریی پلەی سێیەم – نیگارکێش: سلیم سافۆنت، جۆرجیا

براوەی خەڵاتی داهێنەریی پلەی سێیەم – نیگارکێش: جەی ئاڕ، هۆنگ کۆنگ

براوەی خەڵاتی باشترین تابلۆی دیواری جیهان پلەی سێیەم – نیگارکێش: یۆ 33، ئیسپانیا