دابەشکردنى مووچەی مانگی شوبات دەستپێدەکات

دینارى عێڕاقى. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8

دواى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کە تایبەت بوو بە پرسى مووچە، سەرچاوەیەک بە کەناڵ8ى راگەیاند "بڕیاردرا لیستى مووچەى مانگى شوبات بڵاوبکرێتەوە".

سەرچاوەکە روونیکردەوە "لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە وەزارەتى دارایى کراوە بۆ مووچەى مانگى ئازار دەست بە ئامادەکاریی بکات".

بەگوێرەى سەرچاوەکە "لە کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى وەزیراندا بڕیاردرا بە پێدانى زەوى بەو فەرمانبەرانەى کە هێشتا سوودمەند نەبوون".

ئاماژەى بەوەش کرد "هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە قەرزى ئاو و کارەبا و هاتوچۆى هاونیشتیمانییان بەڕێژەى 20%".