هەرێمى کوردستان و عێراق لەسەر دوو خاڵى ئەسیکۆدا ناکۆکن
پوختەی هەواڵ
- هەرێمى کوردستان دوو مەرجى بۆ جێبەجێکردنى ئەسیکۆدا هەیە
- باجى گومرگ و دەروازە نافەرمییەکان خاڵى ناکۆکە
- دوو پێشنیاز دراونەتە حکومەتی عێراق
زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8 ئاشکرای دەکات، هەرێمى کوردستان و عێراق لەسەر دوو خاڵى سیستى ئەسیکۆدا ناکۆکن، یەکیان باجى گومرگى و ئەوى دیکەیان بە فەرمیکردنى دەروازە نافەرییەکانە.
بەرپرسێکى گومرگى هەرێمى کوردستان، کە نەویست ناوى بهێندرێت بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند" دوو پێشنیاز دراونەتە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لەبارەى جێبەجێکردنى سستمى ئەسیکۆدا لە هەرێمى کوردستان، بۆ هەردووکیان پێشنیاز و بۆچوونى هەولێر و بەغدادى تێدایە".
پێشنازی یەکەم
ڕوونیکردەوە، پێشنیازى یەکەم و بنەڕەتى پرسى باجى گومرگییە لە دەروازەکانە، هەرێمى کوردستان داواى کردووە باجى گومرگى لاى خۆى وەربگیرێت و دواتر 50% بدرێت بە بەغداد، بەڵام حکومەتى فیدراڵ داواى کردووە باجى گومرگى لاى خۆى وەربگیرێت و دواتر 50% بگەڕێنێتەوە.
پێنازی دووەم
هەر لەمبارەیەوە پێشنیاز کراوە، دوو هەژمارى بانکى دروست بکرێت یەکیان لەسەر گومرگى هەرێمى کوردستان و ئەوى دیکەیان لەسەر دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق، ڕاستەوخۆ لە دەروازەکان 50% بە 50% دابەش بکرێت.
پێشنیاز و خاڵى دووەم ناساندن و بە فەرمیکردنى شەش دەروازەى هەرێمى کوردستانە، لەمبارەیەوە لیژنەیەک لە بەرپرسانى پەیوەندیدار لەهەردوولا پێکهێنراوە، بەڵام هێشتا بە کردارى هیچ هەنگاوێک نەنراوە.
لە چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
بەرپرسەکەى گومرگ، گوتى" ئەو وادەیەى باس دەکرێت کۆتایى مانگ ئەسیکۆدا جێبەجێ بکرێت پەیوەستە بە یەکلاکردنەوەى ئەو دوو خاڵەوە، ئەوەش دەبێت ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق تاوتوێى بکات و بڕیارى لەبارەوە بدرێت، هەرکات ئەوە یەکلاکرایەوە کە دەروازەکان دەکرێن بە فەرمى، ئەوکات بریارى پێویست بۆ جێبەجێکردنى سیستمى ئەسیکۆدا دەردەکرێت".
سیستمی ئەسیکۆدا
ئەسیکۆدا (Asycuda) سیستمێکی جیهانیی گومرگییە و ڕاستەوخۆ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێری دەکرێت، ئامانجی سەرەکیی سیستمەکە بریتییە لە ئۆتۆماتیکیکردنی ڕێکارە گومرگییەکان و بەستنەوەی ڕاستەوخۆی داهاتی دەروازە سنوورییەکان بە بانکی ناوەندییەوە، ئەمەش شەفافیەت لە داهات و خەرجییەکاندا دروست دەکات، بەڵکو دەبێتە ئامرازێکی بەهێز بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/218219
https://channel8.com/kurdish/news/215096
https://channel8.com/kurdish/news/212622
1 کاتژمێر پێش ئێستا