نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە لە بەرزبوونەوەی رێژەی لە سێدارەدان لە ئێران
پووختەی هەواڵ
- نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە لە زۆری ڕێژەی لە سێدارەدان لە ئێران
- لە مانگی ئازاردا 56 کەس لە سێدارە دراون
- مەترسی لەسەر 100 کەسی دیکەش هەیە لە سێدارە بدرێن
- بەکارهێنانی دۆخی نائاسایی و جەنگ بۆ سەرکوتکردنی خەڵک
ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێران دەربڕی و هۆشداریشدا کە کەسانی زیاتر مەترسی ئەو سزایەیان لەسەرە.
هەڵوێستی کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڤۆڵکەر تورک کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا، نیگەرانیی خۆی لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدان لە مانگی ئازارەوە لە ئێران دەربڕی.
تورک ڕوونیکردەوە، لە 19ی ئازاری 2026ەوە لانیکەم 56 کەس بە تۆمەتی ئاسایشی نیشتمانی لەسێدارەدراون، لەنێویاندا 27 کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەمساڵدا لەسێدارەدراون، هۆشداریشیدا لەوەی "زیاتر لە 100 کەسی دیکە بە تۆمەتی هاوشێوە، مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە".
هۆشداری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان
رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن کە حکومەتی ئێران دۆخی نائاسایی و جەنگ لە بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ سەرکوتکردنی زیاتری خەڵک، بێدەنگکردنی چالاکوانان و خێراکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەبێ دابینکردنی دادگاییەکی دادپەروەرانە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/141909
https://channel8.com/kurdish/news/44828
https://channel8.com/kurdish/news/173162
1 کاتژمێر پێش ئێستا