لە پارێزگاکانى زیقار و بەغداد خۆپیشاندانى بەرفراوان ئەنجامدرا

شۆڕش محەمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
خۆپیشاندەران ناڕەزایەتیان دەربڕى لە کەمبوونەوەى پێدانى کارەباى نیشتمانى و بڕینى بەردەوامى کارەبا
خۆپیشاندەران ناڕەزایەتیان دەربڕى لە کەمبوونەوەى پێدانى کارەباى نیشتمانى و بڕینى بەردەوامى کارەبا

پووختەی هەواڵەکە:

  • خۆپیشاندانەکەى زیقار دژى خراپى دۆخى کارەبا بوو
  • خۆپیشاندانەکەى بەغداد بۆ دامەزراندنى دەرچووانى بەشە پزیشکییەکان بوو
  • لە هەردوو خۆپیشاندانەکەدا گرژیى و پێکدادان دروست بوو
  • هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانى هێز خۆپیشاندەرانیان بڵاوە پێکرد
  • بەهۆى پێکدادانەکان چەند خۆپیشاندەرێک بریندار بوون

زانیارییەک گەیشتووەتە کەناڵ8هەریەک لە پارێزگاکانى زیقار و بەغداد خۆپیشاندانى بەرفراوانیان بەخۆیەوە بینى دژ بە خراپى کارەباى نیشتمانى و دەرچووانى بەشە پزیشکییەکان کە داواى دامەزراندنیان دەکرد.



 خۆپیشاندان دژی خراپی دۆخی کارەبا

  • کەمبوونەوەی کارەبا لەو پارێزگایە لە کاتێکدا پلەکانی گەرما زۆر بەرزن
  • ناڕەزایەتی دژی کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانی و بڕینی بەردەوام
  • داواکردن بۆ دوورخستنەوەی بەرپرسانی کارەبای شارەکە


لە پارێزگاى زیقار خۆپیشاندانێکى بەرفراوان دژى خراپى دۆخى کارەبا بەڕێوەچوو لە کاتێکدا کە پلەکانى گەرما زۆر بەرزن و هاوڵاتیان بۆ خۆفێنکردنەوە پێویستییان بە وزەى کارەبا هەیە.

خۆپیشاندەران ناڕەزایەتیان دەربڕى لە کەمبوونەوەى پێدانى کارەباى نیشتمانى و بڕینى بەردەوامى کارەبا لە هاوڵاتیان بۆ ماوەیەکى زۆر ئەمە جگە لە تێکچوونى ستونەکانى کارەبا.

داخستنی چەند شەقامێکی ناوەندی شای ناسریە


خۆپیشاندەران لە ڕێگەى سووتاندنى تایەى ئۆتۆمبێلەوە چەند ڕێگە و شەقامێکى سەرەکییان لە ناوەندى شارى ناسڕییە گرت و هەروەها خۆپیشاندانەکان درێژ بووەوە بۆ شارۆچکە و شارەدێکانى دیکەى پارێزگاکە و هەروەها خۆپیشاندەران داواى دوورخستنەوەى بەرپرسانى کارەباى شارەکەیان دەکرد.

پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوە


بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران لە چەند ناوچەیەکى ئەو پارێزگایە هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ خۆپیشاندەران ڕووبەڕووى پێکدادان بوونەوە و گرژیى و توندوتیژى لێکەوتەوە و بووە هۆى برینداربوونى چەند خۆپیشاندەرێک.

خۆپیشاندانی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە بەغداد


هاوکات لە بەغداد لە بەردەم بیناى وەزارەتى تەندروستى عێراق و لە گۆڕەپانى تەحریر خۆپیشاندانێکى بەرفراوانى دەرچووانى بەشە پزیشکییەکان بەڕێوەچوو و بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران هێزە ئەمنییەکان هێزیان بەکارهێنا و لە ئەنجامدا پێکدادان لەنێوانیان ڕوویدا و چەند کەسێک برینداربوون.

خۆپیشاندەران بریتى بوون لە دەرچووانى کۆلێژە پزیشکییەکانى ساڵانى خوێندنى 2023 و 2024و 2025 کە داواى دامەزراندنیان دەکرد.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا

دەستەى دەستپاکیى عێراق دەستبەسەرداگرتنى زێڕ و پارەى دیکەى ڕاگەیاند

وەزیری کارەبای عێراق داوای لێکۆڵینەوە لە سامانی بەرپرسانی پێشووی وەزارەتەکەی دەکات

عێراق بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ 35 هەزار مێگاوات زیاد دەکات

عێراق و کارەبا؛ 8 تریلیۆن بۆ مووچە و 46 تریلیۆن دینار بۆ گرێبەستەکان خەرجکراوە

شۆڕش محەمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا