2 ئاگر لەشارەزوور و هەڵەبجە سەدان دۆنم پاوان و دارستانیان سووتاند

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • لە سنووری شارەزوور ئاگرێک کەوتەوە و بووە هۆی سووتانی 100 دۆنم پووش و پاوان.
  • بەهۆی هەورەبرووسکەوە ئاگر لە سنووری هەڵەبجە کەوتەوە و سەدان دۆنم دارستانی سووتاند.
  • تیمەکانی پۆلیسی دارستان و بەرگریی شارستانی توانیویانە هەردوو ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

زانیار عومەر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە و مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانی شارەزوور بەکەناڵ8ی گوت، ئاگر لە سنووری هەڵەبجە کەوتووەتەوە و زیانی بە سەدان دۆنم پووش و پاوان و دارستانی سروشتی گەیاندووە. هەروەها ئاگرەکەی شارەزووریش بووەتە هۆی سووتانی 100 دۆنم پووش و پاوان و هەر دوو ئاگرەکەش لەلایەن تمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵکراون.


زیانەکانی ئاگرەکە لە سنووری شارەزوور

  • ئاگرێکی بەرفراوان لە گوندەکانی جەردەئاسنە و کانی بەردینە کەوتەوە.
  • مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور و بنکەی زەڕایەن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
  • تیمەکان توانییان لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکەی شارەزوور کۆنترۆڵ بکەن.
  • زەرەر و زیانی ئاگرەکە بووە هۆی سووتانی 100 دۆنم پووش و پاوان.
  • تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە لە سنووری شارەزوور نەزانراوە.

زیانەکان و هۆکاری ئاگرەکەی سنووری هەڵەبجە

بەهۆی هەورەبرووسکەوە ئاگر لە ملەی سازانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە کەوتەوە. بەهۆی بوونی ڕەشەبای بەهێز ئاگرەکە پەڕییەوە بۆ ناوچەکانی ملەی کانی گوێز، گۆڕستانی شێخ مۆمن لە سازان و کەسرەتە. تیمەکانی بەرگریی شارستانی دوای 3 کاتژمێر توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن کە بووە هۆی سووتانی سەدان دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی.

زانیاری زیاتر لەسەر بابەتەکە

ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی ئەوەی ناوچەی شاخاوین ناوە ناوە ئاگری فراوانیان تێدا دەکەوێتەوە. کۆتایی مانگی حوزەیرانی ڕابردووش ئاگر لە سنووری شارەدێی بەمۆی پارێزگای هەڵەبجە کەوتەوە کە لە سنووری وڵاتی ئێرانەوە هەڵگیرسابوو، بەڵام بەهۆی زۆری مین و تەقەمەنی و سەختی ناوچەکەوە دوای 2 ڕۆژ ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا و بەهۆیەوە ڕووبەرێکی زۆر لە دارستان و لەوەڕگای ناوچەکە زیانیان بەرکەوت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئاگر لە چیای گۆیژە کەوتەوە تیمەکان و هاونیشتمانییان کوژاندیانەوە

سەرەکیترین هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان

ئەو کەسەی بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکەی قەرەداغ دەستگیرکرا سزا درا

ئاگرێکى گەورە لە گوندى سەفرە لە شارباژێڕ کەوتووەتەوە

قایمقامیەتی سلێمانی کۆمەڵێک ڕێکاری توند بۆ ڕێگری لە ئاگرکەوتنەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ ڕادەگەیێنێت

بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە: ئاگرەکەی سەر سنوور جارێکی دیکە سەریهەڵدایەوە و هەزاران دۆنم سووتاون

ئاگرێک لە ئەودیوی ئێران کەوتووەتەوە و سنووری بڕیوە و گەیشتووەتە گوندەکانی هەڵەبجە

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا