بۆ ساڵی دووەم هۆڵەندا بایکۆتی یۆرۆڤیژن دەکات
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- بایکۆتەکە پەیوەندیی بە بەشداریکردنی ئیسرائیلەوە هەیە لە بۆنەکە
- دەستەی پەخشی گشتیی هۆڵەندا بایکۆتەکەی ڕاگەیاندووە
- ساڵی 2026 بە فەرمی هۆڵەندا بایکۆتی یۆرۆڤیژنی کرد

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی دەستەی پەخشی گشتیی وڵاتەکە:
- یۆرۆڤیژن بەگوێرەی پێویست پابەندی بنەماکانی نییە
- یۆرۆڤیژن نەیتوانیوە سەربەخۆیی و بێلایەنیی خۆی بپارێزێت
- یۆرۆڤیژن هاوسۆزی قەیرانە مرۆییەکان و سنووردارکردنی ئازادیی ڕۆژنامەوانی نییە

ئەم بڕیارەی ئێمە کاریگەریی لەسەر خەڵک دروستناکات و هەوادارانی بۆنەکە لە هۆڵەندا دەتوانن بینەری ببن
دەستەی پەخشی گشتیی هۆڵەندا
نیگەرانییەکانی هۆڵەندا لەکاتێکدایە، ساڵی 2025، یۆرۆڤیژن بڕیاری دا ئیسرائیل بەشداریی لە کێبڕکێکەی بکات بۆ دەستنیشانکردنی خۆشترین دەنگی ئەورووپا، وێڕای هەڵگیرساندنی جەنگ لە کەرتی غەززە.

زیاتر بزانە:
هونەرمەندان: بایکۆتی یۆرۆڤیژن بکەن
کۆبوونەوەی ئەندامانی یۆرۆڤیژن بۆ دوورخستنەوەی ئیسرائیل هەڵوەشایەوە
سلۆڤینیا پەخشکردنی بۆنەی یۆرۆڤیژن ڕەتدەکاتەوە
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا