لە باکوورى کوردستان سێ هەفتەیە کچێکی گەنج و منداڵێکی کورد بێسەروشوێنن

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
نوریژیان ئەو کچە 22 ساڵەى بێسەروشوێنە
نوریژیان ئەو کچە 22 ساڵەى بێسەروشوێنە

پووختەى هەواڵەکە

  • لە تورکیا سێ هەفتەیە کچێکی گەنج و منداڵێکی کورد بێسەروشوێنن.
  • یەکێک لە کچەکان تەمەنى 22 ساڵە و ئەوی دیکە منداڵێکی 11 مانگە کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا بێسەروشوێنن.
  • لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە.

کچێکی کوردی تەمەن 22 ساڵ بە ناوی نوریژیان ئەزەر، کە دانیشتووی شارۆچکەی تەرسوسی سەربە مێرسینە، لە 5ـى ئەیلوولەوە بۆ کارکردن لە ماڵ دەرچووە و تاوەکو ئێستا هەواڵی نازانرێت.


لێدوانى کەسووکارى نوریژیان و هێشتا دیارنەمانى بوشرا

  • دایکی نوریژیان: لە دووەم ڕۆژی دیارنەمانی کچەکەیەوە پۆلیسی ئاگادار کردووە.
  • دایکی نوریژیان: بۆی دەرکەوتووە، پۆلیس دۆسیەکەی ئاڕاستەی داواکاری گشتیی نەکردووە و هەوڵی دۆزینەوەی کچەکەی نەدراوە.
  • بێسەروشوێنبوونی نوریژیان لە کاتێکدایە، گەڕان بە دوای بوشرای 11 مانگ بەردەوامە، کە 14 ڕۆژە لە گوندێکی سەربە شارۆچکەی "دیڤریگ" لە پارێزگای سێوازی باکووری کوردستان ونبووە و لەسەر دۆسیەکەش، دایک و باوکی منداڵەکە و چوار ئەندامی بنەماڵەکەیان خراونەتە زیندان.
  • دایک و باوکی منداڵەکە بە تۆمەتی کوشتنی منداڵەکەیان، مام و پووری منداڵەکە و دوو لە کەسوکاری دیکەیان بە تۆمەتەکانی شاردنەوە، گۆڕین و لەناوبردنی بەڵگەکانی تاوان و پاراستنی تاوانبار لە یاسا، لە زینداندان.
  • پاش چوار ڕۆژ لە دیارنەمانی، ڕۆژی 14ـی ئەیلوول، جلوبەرگەکانی منداڵەکە لە دووریی دوو کیلۆمەتر لە شوێنی ونبوونی دۆزرابووەوە.
  • خێزانەکە چوار منداڵی دیکەیان هەیە و خراونەتە ژێر پارێزگاریی دەوڵەتەوە، کە گەورەترینیان نۆ ساڵە.
  • دایکی بوشرا، هاوسەرەکەی بە کوشتن و فڕێدانی منداڵەکەی تۆمەتبار دەکات و باوکیشی دەڵێت، شتێک بەسەر بوشرا هاتبێت، دەستی هاوسەرەکەی تێدایە.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ فراوانبوونی دۆسیەکان لە بارەی دۆسیەی گوڵستان دۆکوی تەمەن 21 ساڵ، کە لە پێنج کانوونی دوومی 2020ـەوە لە شاری دێرسیم بێسەروشوێنە و تاوەکو ئێستا چارەنووسى بە نادیارى ماوەتەوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

پێشهاتی نوێ لە دۆسییەی کچە کوژراوەکەی ئامەد ڕوویدا

لە دۆسیەی گوڵستان دۆکودا 18 تۆمەتباری دیکە دەستگیرکران

هاتیمئوغوڵڵاری: دۆسیەی گوڵستان دۆکو بەرهەمی قەیوومە

لە باکووری کوردستان 14 ڕۆژە منداڵێکی 11 مانگ بێسەروشوێنە

لە سێواز دایک و باوکی بوشرای 11 مانگ زیندانیکران

چوار ڕۆژە منداڵێکی 11 مانگ لە باکووری کوردستان بێسەروشوێنە

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا