گۆرانیبێژێکی راپی ئەمریکی دەبێت بە موسوڵمان

لە یەکەم هەفتەی مانگی رەمەزاندا، لیڵ جۆن، گۆرانیبێژی ئەمریکی رایگەیاندووە، لە یەکێک لە مزگەوتەکانی کالیفۆرنیادا بووە بە موسوڵمان.

بەر لە بەجێگەیاندنی نوێژی هەینی، جۆن چووەتە مزگەوتی "الملك فهد" لە شاری لوس ئانجلوسی کالیفۆرنیا، رایگەیاندوە کە بووە بە موسوڵمان، تەنانەت، لە ڤیدیۆیەکدا کە لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوییکردووەتەوە، دەرکەوتووە کە شەهادەت بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبی دەهێنێت.Lil Jon looks back on his career in ‘Origins of Hip Hop’ | CNN

ئەو گۆرانیبێژە لە ساڵی 1972 لە شاری ئەتلانتا لە ویلایەتی جۆرجیا لەدایکبووە، ناوی راستەقینەی جۆناسان ئێچ سمیسە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی بواری موزیکی هیپ هۆپ، لە چەند ساڵی ڕابردوودا دەریخستووە کە  ئەو پایەیەکی سەرەکییە لە بواری گۆرانی ڕاپدا، تەنانەت بووە بە باڵیۆزی براندە گەورەکان، پێشکەشکاری ژمارەیەک بەرنامەی تەلەفزیۆنی، هەروەها بینەرێکی بەرفراوانی بەدەستهێنا کاتێک بەشداری لە بەرنامەی "Celebrity Apprentice" لە بەهاری ساڵی 2011ـدا کرد، کە بەهۆیەوە بەخێرایی ناوبانگێکی گەورەی لە ئەمریکا پەیداکرد.

لیڵ جۆن لە ساڵی 2015 بووە براوەی خەڵاتی گرامی، بە یەکێک لە دیارترین کەسایەتییەکانی بواری موزیک و کولتووری پۆپ دادەنرێت، لیڵ جۆن بەم دواییانە ئەلبوومی مێدیتەیشنی بڵاوکردەوە و گرنگییەکی زۆری پێدرا لەلایەن گوێگرانەوە،لە پێشتریشدا چەندین نمایشی لەبەرامبەر هەزاران بینەر لەگەڵ ئەفرۆجاک، ستیڤ ئاوکی و سیدنی سامپسن پێشکەشکردووە.

جۆن بە موسوڵمانبوونی، بوو بە دووەم ئەمریکی ناسراو کە لە یەکەم هەفتەی مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا موسوڵمان بوونی خۆی رابگەیەنێت، ئەمەش دوای نوسەر و چالاکوان شۆن کینگ.