پسپۆڕان هۆشداریدەدەن سەبارەت بە پێوانەکردنی شەکرە

پسپۆڕانی بەریتانیا هۆشداریدەدەن سەبارەت بە پێوانەکردنی شەکرە لەلایەن ئەو کەسانەی کە تووشبووی نەخۆشیی شەکرە نین

لە چەند ترێندێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وا بڵاوە کە خەڵکی وەکو بەشێک لە رێجیمەکەیان پێویستە ماوەماوە پێوانەی شەکری خوێنی خۆیان بکەن.

بەڵام پسپۆڕان هۆشداریدەدەن و دەڵێن راستە تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە پێویستە بەبەردەوامی پێوانەی شەکری خوێنیان بکەن و ئاگاداری نەخۆشییەکەیان بن، چونکە ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ شەکرەکەیان زۆر بەرزبێت و پێی نەزانن، دەکرێت تووشی لێکەوتەی مەترسیداری وەکو جەڵتە ببن؛ بەڵام ئەو کەسانەی کە تووشبوو نین، پێویست ناکات زووزوو ئەم جۆرە پێوانەیە بۆخۆیان بکەن چونکە ئەم بیرکردنەوە زۆرە لە ژمارە و پێوانەی شەکری خوێن، دەکرێت مەترسیی تووشبوونیان بە پەشێوەییە دەروونییەکانی تایبەت بە خواردن زیادبکات.

پەشێوییە دەروونییەکانی تایبەت بە خواردن، ئەو پەشێوییانەن  کە تێیاندا کەسانی تووشبوو چەندین خووی خواردنی ناتەندروستییان بۆ دروستدەبێت کە بە شێوازێکی مەترسیدار کاریگەری دەخاتەسەر تەندروستیی جەستە و دەروونیان.