بەشێک لە خاوەنی پڕۆژە گەشتیارییەکانی دووکان: بۆ نەورۆز کەس لە کەپرەکانمان ناپرسێت

یەکێک لە پڕۆژە گەشتیارییەکانی دووکان

بەهۆى بارانبارین و مانگى رەمەزانەوە بەپێچەوانەی ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ کەپرە گەشتیارییەکانی دووکان بۆ رۆژانی نەورۆز، داواکارییان لەسەرنییە و لەلایەن هاونیشتمانییانەوە نەگیراون.

خاوەنى چەند پڕۆژەیەکى گەشتیارى قسەیان بۆ کەناڵ8 کرد و دەڵێن "ئەمساڵ بەهۆی مانگی رەمەزان و بارانبارینەوە هیچ کەس پەیوەندی نەکردووە بۆ ئەوەی پێشوەختە شوێنێک بگرن و لە رۆژانی نەورۆز بۆ گەشت و سەیران سەردانی بکەن".

بە گوتەی خاوەنی ئەو پڕۆژە گەشتیارییانە، ساڵانی رابردوو، مانگێک پێش نەورۆز هاونیشتمانییان پەیوەندییان دەکرد و پێشوەختە شوێنیان دەگرت و چەند رۆژێک پێش نەورۆز زۆرینەی کەپرەکانی پڕۆژەکان گیرابوون و شوێن نەدەما .

لەبارەى نرخەکانیش دەڵێن " ساڵى رابردوو نرخى کەپرێک دەگەیشتە 200 هەزار دینار، بەڵام ئەمساڵ نرخەکان بۆ رۆژانی نەورۆز هەر وەک رۆژانی ئاسایین کە لە نێوان 25 بۆ 40 هەزار دینارە و کەسیش پێشوەختە داوای نەکردووە".