داهاتیی فیلمی Godzilla X Kong گەیشتە 436 ملیۆن دۆلار

داهاتیی فیلمی فانتازیی Godzilla x Kong: The New Empire، لە ماوەی دەستپێکی نمایشیدا لە کۆتایی مانگی رابردووەوە تاوەکو ئێستتا، 436 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ""، فیلمی Godzilla x Kong: The New Empire، نزیک دەبێتەوە لە گەیشتن بە داهاتیی نیو ملیار دۆلار لەماوەی دوو هەفتەی نمایشیدا، پاش ئەوەی لە سینەماکانی جیهاندا دەست بە نمایشکردنی کرا.

ئەم فیلمە هەر لە سەرەتای نمایشییەوە داهاتێکی باشی بەدەستهێنا، لە 10 رۆژی سەرەتای نمایشیدا لە بۆکس ئۆفیس 136 ملیۆن دۆلاری داهاتیی هەبووە، لەسەر ئاستی جیهانیش گەیشت بە 363 ملیۆن دۆلار.

رووداوەکانی فیلمەکە باس لە پێکدادانی دوو بوونەوەری کۆنیی جیهان دەکەن، بەناوەکانی گۆدزێلا و کۆنگ، کە جەنگێک کۆیان دەکاتەوە، لەکاتێکدا کە مرۆڤایەتی ئەسڵی ئەو دوو بوونەوەرە و پەیوەندییان بە لوغزی دورگەی ئێسکەکانەوە ئاشکرادەکات.

بەشی یەکەمی لە رابردوودا لە کوینزلاند وێنەگیرا، داهاتەکەی گەیشتە نزیکی 500 ملیۆن دینار لەسەر ئاستی جیهان.

تێچووی Godzilla vs kong، 200 ملیۆن دۆلار بووە، لەلایەن ئادەم وێنگارد دەرهێنراوە، ماوەکەی دوو کاتژمێرە.