یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی ترەمپ لە مانهاتن کۆتاییهات

کاتى دادگاییکردنى دۆناڵد ترەمپ. فۆتۆ: AFP

دانیشتنی یەکەمی دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ لە دادگای مانهاتن لە نیویۆرک کۆتاییهات و هەفتەی داهاتوو دانیشتێکی دیکەی بەڕێوەدەچێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کە هەمیشە دۆسیەکەی بە نادروست ناوبردووە، رۆژی دووشەممە، 15ی نیسانی 2024 لە کۆتایی دانیشتنی یەکەمی دادگاییەکەدا، گومانەکانی لە بێگەردی دادوەر خوان مێرچان دووپاتکردەوە، کە راسپێردرابوو بۆ سەرۆکایەتیکردنی دادگاییکردنەکە.

ترەمپ پاش هاتنەدەرەوەی لە دادگاکە، لە مانهاتن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کە دادگاییەکی دادپەروەرانە نەکراوە و ئاماژەی بەوەشکرد، کەوا کێشەیەکی راستەقینەی لەگەڵ ئەودادوەرەدا هەیە.

بەڵام هەڵوێستی ترەمپی تەمەن 77 ساڵ لەم دۆسیەیەدا بە هیچ شێوەیەک گۆڕانکاری بەسەر هەڵوێستی دادوەری سەرپەرشتیاردا نەهێنا، دادوەر مێچان هۆشدارییدا بە ترەمپ، کە دەبێت بەردەوام لە دانیشتنەکاندا ئامادەبێت لە دادگای مانهاتن، ئەگەرنا رووبەڕووی دەستگیرکردن دەبێتەوە.

هۆشداریشیدا بە ترەمپ، لە هەوڵە دووبارەکانی بۆ پەکخستنی دانیشتنەکان بە بڵاوکراوەکانی لە سۆشیال میدیا و تەقینەوەی توڕەییەکانی لە کاتی دانیشتنەکاندا.

دادوەر هەفتەی داهاتووی بۆ دانیشتنێکی دیکە دیاریکرد، بۆ ئەوەی ترەمپ بەرگرییەکانی خۆی بخاتەڕوو، لەبەرامبەر سکاڵاکانی داواکاری گشتی سەبارەت بە سزادانی بە سووکایەتیکردن بە دادگا.