حكومه‌تی هۆڵه‌ندا رایگەیاند، ئەمڕۆ 16ی نیسانی 2024، کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر و باڵیۆزخانەکەیان لە تاران دەکەنەوە.
حكومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه، پاش داخستنیان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بەهۆی گرژیی و ئاڵۆزیەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە، رۆژی سێشه‌ممه 16ی نیسانی 2024، كونسوڵخانه‌ی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر و باڵیۆزخانەکەیان لە تاران دەکەنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا پاش تەشەنەسەندنی گرژییەکانى ئێران و ئیسرائیل، بڕیاریدا بۆ ماوەیەکی کاتیی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تاران و کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر دابخات.