یەکەم فڕۆکەى ئێران لە فڕۆکەخانەى نەجەف نیشتەوە

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
گەیشتنى یەکەم گەشتى فڕۆکە لە تارانەوە بۆ فڕۆکەخانەى نەجەف
گەیشتنى یەکەم گەشتى فڕۆکە لە تارانەوە بۆ فڕۆکەخانەى نەجەف

پووختەى هەواڵەکە

  • لە دواى دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان عێراق و ئێران، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی نەجەف پێشوازیى لە یەکەم فڕۆکەى هێڵی ئاسمانیی ئێران کرد.
  • گەشتەکە لە شارى تارانى پایتەختەوە هاتووەتە فڕۆکەخانەى نەجەف.

مستەفا کوبە، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی نەجەف ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـى تشرینى یەکەم، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی نەجەف پێشوازیى لە یەکەم گەشتى هاتوو لە کۆمارى ئیسلامیى ئێرانەوە کردووە کە سەر بە هێڵى ئاسمانیى کاسبیانى ئێران بووە.


ئاڕاستەى گەشتەکە

  • گەشتەکە لە شارى تارانى پایتەختەوە هاتووە.
  • زیاتر لە 150 سەرنشینى هەڵگرتووە.
  • ئەمە یەکەم گەشتى فڕۆکەى ئێران بوو بۆ نەجەف لە دواى زیاتر لە نۆ ڕۆژ ڕاگرتنى گەشتەکان.

ئەوە لە کاتێکدایە، ڕۆژى شەممە، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی نەجەف دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانى لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند.

وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا بۆ فشارخستنەسەر حکومەتى ئێران بڕیاریدا بە ڕاگرتنى گەشتە ئاسمانییەکانى ئێران بۆ وڵاتان و لەو چوارچێوەیەشدا گەشتە ئاسمانییەکانى ئێران بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق ڕاگیران.

لە 23ـى ئەیلولى ڕابردووەوە، عێراق فڕۆکەخانەکانى بە ڕووى گەشتە ئاسمانییەکانى ئێران داخست و تەنیا فڕۆکەخانەى نەجەف بەڕووى گەشتە ئاسمانییەکانى ئێران هەبوو، دواى دوو ڕۆژ لە 25ـى ئەیلول، پێشوازیکردن لە فڕۆکەکانى ئێران قەدەغەکرا و ئەمەش کاردانەوەى گەورەى لێکەوتەوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

فڕۆکەخانەى نەجەف گەشتەکانى هاتن و چوونى بۆ ئێران ڕاگرت

باڵیۆزى عێراق لە ئێران: گەشتەکانى ئێران بۆ فڕۆکەخانەى نەجەف دەستپێدەکاتەوە

میدیای فەرمیی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان فڕۆکەخانەی نەجەف و ئێران دەستپێدەکاتەوە

هێڵى ئاسمانیی عێراق: یەکى مانگ گەشتەکان بۆ ئێران دەستپێدەکەینەوە

حەیدەر عەبودى: قەدەغەکردنى گەشتى فڕۆکەوانیى ئێران بۆ عێراق بەردەوامە

گەشتەکان دەستیان پێکردەوە بەڵام بە مەرجی ئەمریکا؛ فڕۆکەی ئێرانی بۆی نییە بێتە عێراق

بزووتنەوەی نوجەبا هەڕەشەی مانگرتن لە تەواوی فڕۆکەخانەکانی عێراق دەکات

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا