بارەگاى بارزانى: بێبەرین لە شێوازى بەڕێوەچوونى دیدارى مێرى

دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • بارەگاى بارزانى: جێگەى داخە دیدارى مێرى ئەمساڵ نەیتوانی بە شایستەیی لە بانگهێشتکردنى میوانان ڕەچاوى بەشەکانى دیکەى کوردستان بکات.
  • بارەگاى بارزانى: پێویست بوو نوێنەرانیی دۆزى میللەتى کورد لە بەشەکانى دیکەى کوردستان ڕەنگ بداتەوە.
  • بارەگاى بارزانى: ئەم جۆرە مامەڵەکردنە نیگەرانیی خەڵکى تێکۆشەرى بەشەکانى دیکەى کوردستانى لێکەوتووەتەوە.

لە بارەى بەڕێوەچوونى دیدارى مێرى 2026 لە شارى هەولێر، بارەگاى بارزانى، ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و بێبەریبوونى خۆی لە ئەنجامدانى دیدارى مێرى دووپاتکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، هیچ پەیوەندییەکى بەوانەوە نەبووە.


ناوەڕۆکى ڕاگەیێنراوەکەى بارەگاى بارزانى:

  • ئەم کۆڕبەندە نەیتوانى بە شایستەیی لە بانگهێشتکردنى میوانان و پانێڵەکاندا ڕەچاوى فرەلایەنیی سیاسیی و بەشدارى لایەنەکانى دیکەى کوردستان بکات.
  • لە دیدارێکی ئاوا گرنگدا، پێویست بوو نوێنەرایەتیی دۆزى میللەتى کورد لە بەشەکانى دیکەى کوردستان بەبەشدارى سەرجەم لایەنەکان ڕەنگ بداتەوە.
  • ئەم جۆرە مامەڵەکردنە نیگەرانیی خەڵکى تێکۆشەر و ڕەسەنى بەشەکانى دیکەى کوردستانى لێکەوتووەتەوە.
  • بووەتە هۆى قوڵکردنەوەى پەرتەوازەیی و دووبەرەکیی نێوان ڕۆڵەکانى گەلى کوردستان.
  • هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە دیدارى مێرى، هیچ پەیوەندییەکى بە ئەوانەوە نییە.

دیدارى مێرى لە 12ـى تشرینى یەکەمى 2026، لە شارى هەولێر، بەبەشدارى زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان و ئەکادیمیستان و چاودێرانى سیاسیی و کەسایەتییە بەناوبانگەکان و نوێنەرى وڵاتان و بەشێک لە حیزبە کوردییەکان لە هەر چوار بەشەکەى کوردستان بۆ ماوەى دوو ڕۆژ بەڕێوەچوو، تیایدا پرسە گرنگەکان تایبەت بە دۆزى کورد لە هەر چوار بەشەکەى کوردستان و ئاڵنگارییەکان و دۆخى ناوخۆى ئەو وڵاتانەى کورد بوونیان هەیە تیایدا گەنگەشە کرا، هەروەها لەپاڵ ئەوەشدا پرسە گرنگە هەرێمییەکان و نێودەوڵەتییەکان و جەنگەکان و ئابووریی و کۆمەڵایەتیی لە لایەن میوانانى پانێڵەکانى دیدارەکەوە گەنگەشە کرا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

بافڵ جەلال تاڵەبانى بۆ پارتى: کێشەکانمان بچووکن و بە نیەتێکى پاکەوە وەرنەوە سەر مێزى گفتوگۆ

نێچیرڤان بارزانی: هەفتەی پێشوو یەکێتی و پارتی کۆبوونەوەی باشیان کردووە

نێچیرڤان بارزانى چیرۆکى بڕنەوەکەى گێڕایەوە

مەزڵوم عەبدى: کورد لە دروستکردنی دەوڵەتی سووریا پشتگوێخراوە

قوباد تاڵەبانی: لە کۆبوونەوەم لەگەڵ مەسرور بارزانی باسی شێوازی حوکمڕانیمان کرد

حەمەی حەمەسەعید: بافڵ تاڵەبانى ئەزموونێکی نوێی گۆڕەپانی سیاسییە

 ڕێبەر ئەحمەد : عێراق وڵاتی پێکهاتەکانە و ناکرێت بە تەنیا بەڕێوەببڕێت

دانیار فاروق

2 کاتژمێر پێش ئێستا