پێشبینی زیادبوونی گەشتیارانی نەورۆز لە پارێزگای سنە دەکرێت

شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان.

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای سنە پێشبینیی زیادبوونی رێژەی هاتنی گەشتیارانی بۆ پارێزگاکە لە رۆژانی نەورۆز بە رێژەی 15٪ کردووە.

مەنسوری میهرزاد، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای سنە رایگەند، لەرووی کارگێڕی و ئاسایشەوە، پارێزگای سنە ئامادەکارییەکانی بۆ پێشوازی لە گەشتیارانی ئەمساڵ تەواوکردووە، پێشبینیدەکەن 15٪ رێژەی هاتنی گەشتیارانی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی پار زیاتربێت.

میهرزاد ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن 13 تیمی مانگی سووری پارێزگاکە خزمەتگوزاریی نەورۆز پێشکەش بەو گەشتیارانە دەکرێت کە سەردانی پارێزگاکە دەکەن، جگە لەوەی لە رێگای تیمی جێگیر و گەڕۆکەوە ئاسانکاری تەواو بۆ گەشتیاران دەکرێت، هەروەها 30 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، 170 کەس لە تیمەکانی تەندروستی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن.

پارێزگای سنە ناوەندەکەی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی دوو ملیۆن کەس دەبێت، بۆ ئەمساڵ لە زۆربەی گوند و شارەکانی ئاهەنگەکانی پێشوازی نەورۆز پێش وادەی خۆی بەڕێوەچوو.