کەشناسیی عێراق: ئەمڕۆ گەرمترین رۆژی بەغدادە لە مێژووی وەرزی بەهاردا

کرێکارێک لە ناو بازاڕی بەغداد لەکاتی کارکردندا. فۆتۆ: AP

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینیکرد، ئەمڕۆ هەینی 5ی نیسان، پلەی گەرما لە شاری بەغدادی پایەخت بگاتە ژمارەیەکی پێوانەیی، کە لە مێژووی خۆیدا لەم وەرزەدا پلەی گەرمای وا بەرزی بەخۆیەوە نەدیوە.

لە راگەیەندراوێکدا دەستەی کەشوهەوای عێراق بڵاویکردەوە، چاوەڕواندەکرێت، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمای بەغداد بگاتە 35 پلەی سیلیزیی.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرزترین پلەی گەرما لەم وەرزەدا پێشتر تۆمارکرابێت، 24.5 پلەی سلیزیی بووە لە ساڵی 1998.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئاسمان لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکانی عێراق ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەگوێرە پێشبینییەکان، چاوەڕواندەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ئاسمانی عێراق بگرێتەوە.