لیڤەرکوزن ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت ببێته‌ پاڵه‌وان

چابی ئەلۆنسۆ و یاریزانەکانی. فۆتۆ: AP

کاروانە بێشکستەکانی یانەی بایەر لیڤەرکوزن بەردەوامە، لە ئەگەری بردنەوەی یارییەکەی ئەمرۆی بەرامبەر ڤێردەربرێمەن، ئەوا ئەلۆنسۆ و یاریزانەکانی ناسناوی ئەم وەرزەی بۆندسلیگایان، بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا مسۆگەرکردووە ، چونکە بە جیاوازی 13 خاڵ لە پێش بایرن میونشنەوەن، کە لە مێژوودی ئەڵمانیادا ریکۆردی وا رووینەداوە.

بایەر لیڤەرکوزن بە سەرپەرشتی چابی ئەڵۆنسۆ، 42 یارییە لە سەرجەم خول و پاڵەوانییەتیەکانی ئەوروپا نازانێت شکست چییە، لە ئەگەری بردنەوەی ئەم یارییەشی بەرامبەر ڤێردەربرێمەن، ئەوا ریکۆردەکەی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی هاوتادەکاتەوە، کە زۆرترین زنجیرە یاریی بێشکستە لە ئاستی ئەوروپا.

بایەر بووەتە سوپرایزی ئەم وەرزەی بۆندسلیگا، کەس بە خەیاڵیدا نەدەهات رۆژێک لە رۆژان، ئەو یانەیەی هەرگیز کە ناسناوێکی بۆندسلیگای بەرز نەکردووەتەوە، کەچی ئێستا ئەو بایرن میونشە بەهێزەی جارانی شکاندووە، کە 11 جار لەسەریەک پاڵەوانی بۆندسلیگا بوو.

چابی ئەلۆنسۆ ئەمڕۆ هاوکێشەیەکەی ئاسانی لەبەردەمە، هەر وەک هەمیشە پرۆفێسۆرەکە پلانی بی و سی و دی هەیە لە یارییەکاندا، ئەگەر لە سەرەتای یارییەکە نەیانتوانیبێ گۆڵ تۆماربکەن، ئەوا لە کۆتا خولەکەکاندا توانیویانە بردنەوە بەدەستبهێنن، لەلایەکی دیکەوە ڤێردەربرێمەن لە پلەی 12ی ریزبەندییە، تاوەکو ئێستا یانەکە لە حاڵێکی باشدا نییە لەم وەرزە، بەڵام بیریشمان نەچێت ئەم یانەیە دەتوانێت گورزی خۆی بەرامبەر یانە گەورەکان بوەشێنێت، هەروەک چۆن لە دەرەوەی یاریگەی خۆیاندا توانیان سێ بردنەوەی لەسەریەک بەرامبەر یانەکانی ماینز و کۆڵن و بایرن میونشن بەدەستبهێنن.