جۆکۆڤیچ لە مۆنتی کارلۆ کرایە دەرەوە

نۆڤاک جۆکۆڤیچ، دوای کرانە دەرەوەی لە پاڵەوانییەتی مۆنتی کارلۆ. فۆتۆ: AP

پاڵەوانییەتی ماستەرزی مۆنتی کارلۆ بۆ تێنسی سەرزەوی، یارییەکی ناخۆش و چارەنووسسازی لەخۆگرت، نۆڤاک جۆکۆڤیچی ژمارە یەکی جیهان لەلایەن کاسپەر روودەوە کرایە دەرەوەی پاڵەوانییەتییەکە.

دوای ئەوەی جۆکۆڤیچ بەرامبەر ئالیکس دی مینۆر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی پێشکۆتایی، بەڵام ئەمجارە لەلایەن کاسپەر روودی نەرویجی، نەیتوانی بردنەوە بەدەستبهێنێت و بێبەشبوو لە ناسناوەکە.

کۆمەڵەی یەکەم روود، باڵادەست بوو کاتێک توانی 6 بە 4 بیباتەوە، بەڵام کۆمەڵەی دووەم جۆکۆ سێرڤی رکابەرەکەی شکاند، 6 بە 1 ئەو کۆمەڵەیەی لێبردەوە، وا دیارە روود نەیهێشتووە ژمارە یەکی جیهان باڵادەستبێت، بۆیە کۆمەڵەی سێیەمی 6 بە 4 لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە و بووە براوەی یارییەکە.

جۆکۆڤیچ و روود تاوەکو ئێستا شەش جار رووبەڕووبونەوتەوە، ئەمە یەکەمجارە روود بتوانێت لە ژمارە یەکی جیهان بباتەوە، کە ماوەی یارییەکە دوو کاتژمێر و 17 خولەکی خایاند، لە یاریی داهاتووشدا رووبەرووی ستیفانۆ سێستیپاسی یۆنانی دەبێتەوە.

سبەیش دەبێتە رۆژێکی تایبەت بەامبەر سێستیپاس، ئەمە یەکەمجارمە لە مۆنتی کارلۆ گەیشتوومەتە یارییەکانی کۆتایی، ئەنجامێکی باشە بۆ من، بەڵام من چەندین ساڵە بە دوای بەدەستهێنانی ناسناوێکم، لەوانەشە سبەی بتوانم ئەو خەونە بەدەستبهێنم، هەموو توانای خۆم دەخەمەکار، سێستیپاس زۆر  جوان یاریی دەکات، زۆر سەرکەوتووە لە پاڵەوانییەتیەکان، بۆیە رێگەیەکی سەخت و ناخۆش چاوەڕێم دەکات.

کاسپەر روود، یاریزانی تێنسی سەرزەوی.
کاسپەر روود، لە پاڵەوانییەتی مۆنتی کارلۆ. فۆتۆ: AP