ڕاداری8: دەرمان و پەینى بەرهەمهێنانى سەوزە و میوە مەترسیدار نین
پووختەی هەواڵەکە
- بەرنامەی ڕاداری8 بەدواداچوونێکی وردی لەسەر سەوزە و میوەی بەرهەمهێنراوی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
- ئەنجامی پشکنینەکان سەلماندیان کە بەرهەمە ناوخۆییەکان شیاوی بەکارهێنانن و ماددە کیمیاییەکانیان لە ئاستی ئاساییدایە.
- هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بڕێکی زۆر لە سەوزە و میوەی وەرزی بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەناردە دەکات.
بەرنامەی ڕاداری8 بەدواداچوونێکی مەیدانی بۆ سەوزە و میوەی بەرهەمهێنراوی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و دوای پشکنینی تاقیگەیی بۆ چەندین جۆریان، دەرکەوتووە کە کامڵ و شیاوی بەکارهێنانن و مەترسی تەندروستییان نییە.
شیاویی بەرهەمە ناوخۆییەکان
- پشکنین بۆ بەرهەمەکانی خەیار، تەماتە، کولەکە و دوو جۆر بیبەر ئەنجامدراوە.
- ئەو پەین و ماددە کیمیاییانەی بەکارهێنراون، ڕێژەکەیان ئاسایی و ستانداردە.
- ڕێژەی بەرهەمهێنراوی سەوزە و میوەکان زۆر باش بووە و مەترسی بۆ بەکارهێنەران دروستناکەن.
بڕی هەناردەکردن بۆ پارێزگاکانی عێراق
لە وەرزی هاویندا بەرهەمی سەوزە و میوە لە پێداویستیی ناوخۆ زیاترە، بەهۆیەوە ڕۆژانە نزیکەی 6 هەزار تۆن ڕەوانەی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت. لە مانگی ڕابردوودا بەپێی پارێزگاکان، ڕۆژانە لە هەولێر 3 هەزار و 700 تۆن، لە سلێمانی 1,500 تۆن و لە دهۆک 2 هەزار تۆن هەناردە کراوە.
زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە
بەرهەمە هەناردەکراوەکان بریتین لە زۆریی پەتاتە و پیاز، هەروەها بەڕێژەیەکی کەمتریش تەماتە، کولەکە، کاڵەک، خەیار، چەوەندەر، کەلەرم، ترۆزی، لۆبیا، شوتی، قۆخ، باینجان و سێو کە لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێن.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
میدیا و زانیاری: وەبەرهێنانی کشتوکاڵی گەیشتە %12 و هەرێم بەرەو خۆبژێوی هەنگاوی گەورە دەنێت
بەرهەمی ترێی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 200 هەزار تۆنە
سەوزەی سلێمانی هەناردەی عێراق دەکرێت و باجی میوە کەمکرایەوە
ساڵانە یەک ملیۆن تۆن سەوزەواتی هەرێم ڕەوانەی عێراق دەکرێت
ڕزگار حەمە خدر: ڕۆژانە 6 بۆ 8 هەزار تۆن سەوزە و میوە دەنێرینە بەغداد
هەرێمی کوردستان لە پێنج بەرهەمی سەرەکی گەیشتە خۆبژێوی
بێگەرد تاڵەبانى: بەرهەمی ئەمساڵی پەتاتە بە 1 ملیۆن تۆن دەخەمڵێندرێت
عارف شێروانى: بەرهەمى هەنگوینى ئەمساڵى هەرێمى کوردستان 800 تۆن زیاتر دەبێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا