ئێریکسن بە تین هاگی گوتووە دڵخۆش نییە لە مان یونایتد

کریستیان ئێریکسن، یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتد. فۆتۆ: AP

کریستیان ئێریکسن، یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتد، داوا لە تین هاگی راهێنەر دەکات کە ئاوڕێکی لێبداتەوە و ئیدی لەسەر کورسی  یەدەگ داینەنیشێنێت.

ئێریکسن بۆ رۆژنامەی تیپس بلادیت رایگەیاند، دڵخۆش نییە لە یانەکەی، بە تین هاگی گوتووە کە دڵی توندەو و داواشی کردووە ئامادەیە بەوپەڕی توانای خۆی یاریی بکات، بەڵام تین هاگ پێی راگەیاندووە، یاریزانەکانی هێڵی ناوەراست زۆر باش ئاستی خۆیان پێشکەشدەکەن، بۆیە هیچ کێشەیەک نییە.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە، کە بەهۆی رەفتارەکانی تین هاگ و هەروەها دانانی ئێریکسن لەسەر کورسی یەدەگ، نارەحەتی و فشاری دەروونی لەسەر درووستکردووە.

لەم وەرزەدا ئێریکسن، لەسەرجەم پاڵەوانییەتییەکان، 21 جار بەشداری یارییەکانی کردووە، تەنیا لە 11 یارییدا لە پێکهاتەی سەرەکی بووە، جگە لەوەی مان یونایتد خراپترین کاتەکانی بەڕێدەکات و چەندین زنجیرە شکستی یەک لە دوای یەکی نووسیەوە، بەڵام ئەمە یەکەمجاریش نییە کە یاریزانەکان کێشەیان لەگەڵ تین هاگ دەبێت، پێشتریش حاڵەتی لەم شێوەیە روویداوە و تەنانەت هەندێک یاریزان بە ئیدارەی یانەکەیان راگەیاندووە کە راهێنەرە هۆڵەندییەکە دووربخەنەوە.