دۆناڵد ترەمپ لەکاتی دادگاییکردنی: رووداوى لەمشێوەیە لەمێژووی ئەمریکا رووینەداوە

کاتى دادگاییکردنى دۆناڵد ترەمپ. فۆتۆ: AFP

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە نیویۆرک ئامادەی دانیشتنێکی دیکەی دادگاییکردنی بوو، لە میانی پێشکەشکردنی گوتەکەیدا رەخنەی توندی لە کەیسەکە و بەڕێوەچوونی دادگاییەکە گرت و بەهێرشکردنە سەر ئەمریکا لەقەڵەمیدا.

ترەمپ لە گوتەکانیدا ئاماژەى بەوەکرد، "ئەمە هێرشکردنە سەر ئەمریکایەو رووداوى لەمشێوەیە لە مێژووی ئەمریکادا رووینەداوە و هەنگاوی لەمجۆرە لەدژی سەرۆکێکی ئەمریکا نەنراوە".

باسى لەوەشکرد، هەموو یاساناسەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ئەم کەیسە بێ مانایە، نەدەبوو بەهیچ جۆرێک بوروژێنرێت و بابەتەکە شایانی ئەمە نەبوو.

سەرۆکى پێشووى ئەمریکا لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا گوتى، لەراستیدا هیچ کەیسێک بوونی نییە، ئەوانەشی حەزیان لە ترەمپ نییە دان بەوەدا دەنێن، ئەمە توڕەیی و کاردانەوەیە.

دۆناڵد ترەمپ بە تۆمەتى ساختەکردنى بەڵگەنامەى ژمێریایى خانووبەرە رووبەڕووى دادگا کراوەتەوە، پێشبینى دەکرێت دادگاییکردنە چەند هەفتەیەک بخایەنێت.

میدیاکانى ئەمریکا باس لەوەدەکەن، دادگاییکردنەکە کاریگەیى لەسەر رکابەرییەکانى هەڵبژاردن دروستدەکات، ئەگەر تۆمەتەکان بەسەر ترەمپدا ساغببنەوە، ئەگەرى هەیە سزاى زیندانیکردنى بەسەردا بسەپێندرێت.