گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ ئێران دەستپێدەکەنەوە

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغداد. فۆتۆ: AP

دەسەڵاتى فڕۆکەوانى عێراق رایگەیاند، لە سبەی سێشەممەوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەستپێدەکەنەوە.

ھێڵی ئاسمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،  لە سبەی سێشەممە 16ـى نیسانى 2024وە گەشتە ئاسمانییەکانی ھاتن و چوون لە عێراقەوە بۆ ئێران دەستپێدەکەنەوە.

شەوی 13ـى ئەم مانگە بەھۆی ھێرشەکەی کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاندبوو، کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی بە رووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ھاتن و چوون داخراون.

رۆژی 14ـى ئەم مانگە ھێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاندبوو، کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی بە رووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە.