هەبوونی جۆراوجۆریی زیندەیی کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا

ژینگەیەکی دەوڵەمەند بە زیندە فۆتۆ: AFP

زانایان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هەمەجۆریی زیندەورەکان لە سروشتدا توانایان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بەرز دەکاتەوە و وایانلێدەکات رۆڵی خۆیان لە دووبارە بەکارهێنانەوەی کاربۆن و ماددە خۆراکییەکان هەبێت.

ستیفان هاتنشڤایلەر، بەڕێوەبەری توێژینەوە لە سەنتەری نیشتمانی فەرەنسی بۆ توێژینەوەی زانستی، کە بەشداری لە ئامادەکردنی دوو توێژینەوەکەدا کردووە، روونیکردووەتەوە کە "بوونی هەمەجۆریی زیندەیی رێگە بە پاراستنی سیستمی ژینگەی وەک خۆی دەدات، سەرەڕای خراپیی بارودۆخی کەشوهەوا، هاوکات بە بەرزکردنەوەی رێژەی جۆراوجۆری زیندوو،  "دەتوانرێت دەرئەنجامەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کەمبکرێتەوە."

 لەهەمانکاتدا گۆڤاری "Global Change Biology" یەکەم توێژینەوەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن توێژەرانی ئەڵمانیا و فەرەنسا ئەنجامدرا، کە دەریدەخات کە فرەچەشنی ڕووەک لە هەر شوێنێکدا   ئەو ناوچەیە دەپارێزێت لە پلەی گەرمی زۆر بەرز، بەمەش پرۆسەکانی ئیکۆسیستەم باشتر کاری خۆیان دەکەن.

توێژەران لە توێژینەوەکەدا بەم ئەنجامە گەیشتوون: "ئەم ئەنجامانە ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرزکردنەوەی جۆراوجۆری زیندوو نوێنەرایەتی رێگەیەکی گرنگ دەکات بۆ پاراستنی ئەرکە بنەڕەتییەکانی ئیکۆسیستەم".

هاوکات ئاماژە بەوە دەکەن گرنگە " پێویستە هەموو شتێک بکەین بۆ ئەوەی دارستانەکانمان هەمەچەشنتر بن".